Accessibility links

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە چالاکی جۆراوجۆر لە سلێمانی ئەنجام دەدرێن


لەشاری سلێمانی بە چەندین چالاكی جۆراو جۆر، ژنان ڕۆژی هەشتی مارسیان بەرز ڕاگرت. لەو بارەیەوە نەسرین حەسەن یەكێک لە چالاكوانانی ژنان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند: هەموو ڕێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگای مەدەنی چالاكیمان هەبوو بۆ 8ی مارس"

یەكێكی تر لە چالاكیەكانی ژنان خوێندنەوەی شیعر بوو لە سەر گۆڕی شاعیر(شێركۆ بێكەس) نەسرین حەسەن باسی هۆكاری هەڵبژاردنی مەزاری ئەو شاعیرەی لەم ڕۆژەدا بۆ شیعر خوێندنەوە كرد كە بەوتەی ئەو شاعیر شێركۆ بێكەس داكۆكیكاری سەرسەختی ژنان بووە"

ژنانی سلێمانی لە توێژە جیاوازەكان چەندین چالاكیان بۆ هەشتی مارس ئەنجامدا كە بریتی بوو لە كردنەوەی پێشانگا و گردبونەوە و دابەشكردنی خەڵات بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسانەی ڕۆڵیان بینیووە لە گەیاندنی گرفتەكانی ژنان لەناو دەزگاكانی ڕاتگەیاندن هەروەها نمایش كردنی شانۆ لەسەر شەقامە گشتیەكان لەو بارەیەوە بەیان زەریفی یەكێك لە هونەرمەندە شانۆكارەكان لەبارەی پەیامی شانۆكاران لە هەشتی مارس بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند:پەیاممان لەم ڕۆژەدا ئەوەبوو كە بەسە توند و تیژی دژی ژنان،توند و تیژی بەتەنها جەستەیی نیە بەڵكو زۆركات وشەیەك كە ئازاری ژن دەدات ئەوە توند و تیژییە"

جێی باسە بەپێی بڕیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی 8ی مارسی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانی ژنان لە جیهاندا دیاریكراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:03 0:00

XS
SM
MD
LG