Accessibility links

عەدنان موفتی باس لە كێشەكانی هەرێم و پرۆژەكانی یەكێتی و چارەسەركردنی ئەو كێشانە و كێشە ناوخۆیەكانی یەكێتی دەكات


عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان لەهەرێمی كوردستاندا نەماوە و پێویستە لایەنەكان هەوڵی دروستكردنەوەی ئەو متمانەیە بدەنەوە لەگەڵ یەكتر ئەگەرچی درەنگیش بێت چونكە گۆڕانكاری زۆر لەناوچەكەدا ڕوویداوە جگە لەو مەترسیانەی كەهەیە.

عەدنان موفتی دەشڵێت هەموو لایەنەكان لەكوردستان بەرپرسن لەم دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان،وە بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەكانە كە چارەسەری ئەم كێشانە بكەن بەتایبەت حیزبە گەورەكان كە یەكێتی و پارتین و بەرپرسیارێتی گەورە هەڵدەگرن وە سەرۆكی هەرێم و سەرجەم لایەنەكانی تر دەبێت دەسپێشخەریان هەبێت"

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوە دەخاتە ڕوو كە خەڵكی كوردستان ئێستا نیگەرانن بەهۆی ئەوەی كۆبونەوەی لایەنەكان ناگەنە ئەنجام و قەیرانەكان بەردەوامن وە شەڕی داعشیش بەردەوامە بۆیە پێویستە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بگەنە ڕێككەوتن"

موفتی لەبارەی نەبونی ئەنجامی پڕۆژەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ چارەسەری لایەنەكان دەڵێت،باشترە بوترێت دانوستان كە ئەمەش واتای وەرگرتن و بەخشین واتە ناكرێت لایەنێك هەرچی بیروباوەڕ و هەڵوێستی خۆیەتی بیسەپێنێت،بەرژەوەندی گەل هەیە كەسەروی هەموو بەرژەوەندییەكانە،وە یاسا هەیە سەرووی هەموو ڕێككەوتنەكانە"

عەدنان موفتی ئەوەش دەڵێت لەچەند ساڵی ڕابردوودا میدیاكان كۆسپ بوون لەسەر ڕێككەوتنی لایەنەكان چونكە جاری واهەبووە دوو كادیر لە كەناڵێك قسەیان كردووە كاریگەری سلبی هەبووە لەسەر ڕێككەوتنی لایەنەكان"

هەروەها وتیشی:پڕۆژەكانی ئێمە بۆ لایەنەكان بۆ گفتوگۆكردنە نەك ئەوەی بڵێت هەر ئەو پڕۆژەیە بێت "

عەدنان موفتی لەدرێژەی وتوێژەكەدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت،لەم قۆناغەی ئێستا قورسترمان بینیووە بەڵام هەمیشە ئیرادەی گەلەكەمان لەسەرەوە بووە و تێمان پەڕاندووە"

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:24 0:00

XS
SM
MD
LG