عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی كۆمەڵی ئیسلامی لەمیانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت"ئەو دەنگۆیانە دوورن لەڕاستیەوە كە باس لە كشانەوەی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات لەحكومەت چونكە تا ئێستا لەناو سەركردایەتیدا ئەو باسە نەكراوە وە ئەو بابەتە پێویستی بە كۆنفرانسی تایبەتە"
ئەو وەزیرەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوە ناشارێتەوە كە نەك لەژێر فشاری جەماوەری كۆمەڵی ئیسلامیدان بەڵكو لەژێر فشاری هەموو جەماوەردان و پێویستە ڕاستیەكان بۆ خەڵكی ڕوون بكرێتەوە،ئەگەر نەتوانرا ئەركی حكومەت بەرامبەر خەڵك جێ بەجێ بكرێت و ئەوا با هەڵوەشاندنەوەی ئەم كابینەیە ڕابگەیەنرێت"
عەبدولستار مەجید دەشڵێت،لەگەڵ ئەوەی ئێمە بەرپرسیارنین لەم دۆخە بەڵام خۆمان بەبەرپرسیار دەزانین لەچاككردنی"
دەشڵێت،ئەم قەیرانانە مامەڵەی ئەو دوو حیزبەی كوردستانە لەپێشوتردا كە ئێستا ئەنجامەكەی دەردەكەوێت"
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە ململانێیەكی توندی سیاسی لەئێستادا هەیە و وە لەهەمانكاتدا موزایەداتی سیاسی توندیش هەیە"
عەبدولستار مەجید تەئكیدی لەوەشكردەوە هەركاتێك سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی بەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانی زانی ئەوا دەكشێتەوە كشانەوەمان لەحكومەت زۆر ئاسانە وەك دەرهێنانی مویەك لە ماست "
لەبارەی كۆنەبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ماوەیەكی درێژ وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا وتی:ڕەنگە ئەوانەی كە لەحكومەتن پێیان خۆش نەبێت لەم دۆخەدا كۆببنەوە چونكە بەڕاستی ئەگەر بەو ئاڕاستەیە قسە بكرێت كە پێویستبوو حكومەت وەك دەزگا خزمەتی خەڵكی بكردایە و كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم و كێشە سیاسیەكان تێكەڵ بەخزمەتكردنی خەڵك نەكرایە ئەوا ئاڵۆزییەك دروست دەبوو هەروەك ئەوەی لەپەرلەمان دروستبوو"