له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو کۆمه‌ڵێـک کۆچبه‌ر که هه‌وڵیان دابوو له ڕێگه‌ی ده‌ریای ئیجه‌وه له تورکیا به‌ره‌و یونان بڕۆن، به‌له‌مه‌که‌یان نوقمی ئاوبوو و ژماره‌یه‌کی زۆریان خه‌نکان که به‌شێـکیان خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بوون.
تەرمی چوار له‌و هاوڵاتیـیه خنكاوانه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گەیەنرانەوە هەرێمی كوردستان.
ئەو چوار تەرمە که تەرمی سێ منداڵ و باوكیانە، به‌ڵام هێشتا تەرمی یه‌ک منداڵیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. دایكیان بە تەنها ڕزگاری بووه.