ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێـک ده‌داته‌وه.
ئه‌دهه‌م بارزانی كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه وه‌ک به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه له سنوری پارێزگای سلێمانی دیاریكراوه، له‌م وتووێژه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پـرسیار و ته‌وه‌رانه ده‌داتەوە:
بۆچی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌سێكی له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ سلێمانی دیاری كرد؟
ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت "پارتی ئه‌مه لێک ناداته‌وه ئه‌مه بارزانیه یان سۆرانیه ئێمه هه‌مومان كوردین، ئه‌م قسانه گومانم نیه ئه‌گه‌ر بڕیاری ناوه‌ندی حزبێكیش نه‌بێت ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی لابه‌لای حزبه من ئه‌م جۆره قسه و سیاسه‌تانه زۆر به بچوك ده‌بینم."
ئه‌دهه‌م بارزانی باس له كاری نوێی خۆی ده‌كات له سلێمانی.
له ڕووی كاری ڕێكخستنی حزبه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر له سلێمانی، ئه‌دهه‌م بارزانی بێ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت ئاماژه به به‌رنامه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ كێشه سیاسیه‌كان.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئەدهەم بارزانی گوتی "مه‌سعود بارزانی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بووە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان و بۆ ئه‌م جاره‌ش بێگومان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌بێت هه‌ركاتێك به گونجاوی زانی ده‌یخاته ڕوو, ئه‌و ژیان و خه‌باته‌ی كاك مه‌سعود هه‌یه‌تی هیچ كه‌سایه‌تێكی به‌رزی ئه‌م وڵاته نیه‌تی."
له باره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت "هه‌ر ڕێكه‌وتنێكی سیاسی بۆ ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان پێیباشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه بۆ سڕینه‌وه‌ی لایه‌نێكی گه‌وره‌ی سیاسی بێت ئه‌وا ده‌ڵێم هه‌ر له كاتی واژوكردنهكهیدا ڕێكه‌وتنه‌كه مردووه و واژو له‌سه‌ر شتێكی مردوو كراوه."
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو پارتی گومانی له ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌یه به هۆی كاتی ڕێكه‌وتنه‌كه و په‌له پهلكردن تێیدا.
درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.