Accessibility links

ڕێکەوت زەکی: پارێزگاری سلێمانی بە بڕیاری بەناوکردنی موڵک لە شارەکە بۆ کەسانی غەیرە کورد چووەتەوە


ڕێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی لیستی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت پارێزگاری سلێمانی به‌ بڕیاری به‌ناو كردنی موڵكی گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌ بۆ هاوڵاتی غه‌یره‌ كورددا چۆته‌وه‌ و ئێستا به‌ مه‌رج هاوڵاتی غه‌یره‌ كورد ده‌بێته‌ خاوه‌ن موڵک له‌ پارێزگای سلێمانی.

ڕێكه‌وت زه‌كی له‌ میانه‌ی وتووێژێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌ پێداچونه‌وه‌ی بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی كرد سه‌باره‌ت به‌ خاوه‌ندارێتی موڵک كرد بۆ هاوڵاتی غه‌یره‌ كورد له‌ پارێزگای سلێمانی و وتیشی نیگه‌رانیه‌كان وایكرد كه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ بڕیاری خاوه‌ندارێتی موڵک بكرێت له‌ پارێزگای سلێمانی.

جێی باسه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ پارێزگاری سلێمانی بڕیاری دا كه‌ هاوڵاتی غه‌یره‌ كورد ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌ن موڵک له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌، پاش ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ش دوێنێ چوار شه‌ممه‌ پارێزگاری سلێمانی به‌و بڕیاره‌دا چوه‌وه.‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00

XS
SM
MD
LG