به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رما كه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رپرسان ته‌ندروستی ڕێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرنه به‌ر بۆ ڕوو به‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك كه له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه بكه‌وێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی چه‌ند ڕێنماییه‌كی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كرد بۆ خۆ پاراستن له‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌وه
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هۆشدارای دا له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان و به‌جۆرێك پله‌ی گه‌رم له هه‌ندێك ناوچه ده‌گاته ٥٠ پله‌ی سه‌دی و به‌و هۆیه‌وه حكوه‌مه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆی كرده پشوو جگه له ئیداره‌ی گه‌رمیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كه دوو رۆژی كرده پشوو به هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد شه‌پۆله گه‌رماكه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌بووه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بوه و ڕۆژانه نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س به هۆی توشبوون به سكچوونه‌وه داغڵ ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر چی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ڕاگه‌یاند به هۆی گه‌رماوه هه‌روه‌ها لایه‌نه ته‌ندروستیه‌كانیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له ماڵه‌كانیان دهرنچن له چه‌ند كاتژمێرێكی ڕۆژدا به‌ڵام پچڕ پچڕ و نه‌بوونی كاره‌با له ماڵه‌كاندا ئۆقره‌ی له هاوڵاتیان بڕیووه.
ده‌قی وته‌كانی دکتۆر میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی