هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت هەتا ئێستا تاكه كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی به ته‌نها خۆیه‌تی.
به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکەن، پـۆستی پارێزگاری سلێمانی دوو ساڵ به دوو ساڵ له نێوان ئه‌و دو لیسته به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به پـێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش له ٢٠-٨-٢٠١٦ كۆتایی به دوو ساڵی یه‌كێتی دێت و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دکتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند پابه‌نده به‌و ڕێكه‌وتنه و له‌٢٠ی مانگ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له باره‌ی ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند:پابه‌ندم به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كراوه وه به‌و ده‌نگنه‌ی ده‌نگده‌رانم پێیان به‌خشیوم بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕه‌تی كرده‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ كاندیدێكی دیكه‌ی جگه له‌و هه‌بێت و وتیشی تا ئه‌م ساته هه‌ر ئه‌و كاندیده‌ی هه‌یه گۆڕان كه له ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه.
پێشتر هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه بڵاوی كرده‌وه دکتۆر سه‌ردار جێگری ئێستای پارێزگاری سلێمانی كه كاندیدی گۆڕانه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به وه‌كاله‌ت پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت،له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی جێگری پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی چ من وه‌ک سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چ وه‌كو پاڵێوراو بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی جگه له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌مانه هیچی ترم نه‌بیستووه، هه‌ر شتێكی تریش ببێت ئه‌وه بڕیاری سیاسیه و پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و ده‌نگده‌ره‌كانی بیدات
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مریكا له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له ئه‌گه‌ری بڕیاردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ وه‌رنه‌گرتنی پـۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت؟ دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی ئه‌و كاته ده‌بێت منیش و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌ڵگه‌یه‌كی وامان پێبێت كه دڵی ده‌نگده‌رانی گۆڕان ئاو بداته‌وه كه وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و پۆسته له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه،به‌لئم تا ئێستا هیچ بابتێكی له‌و جۆره نه‌هاتۆته پێشه‌وه.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی به دڵنیایه‌وه پابه‌ند ده‌بم به وه‌رنه‌گرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری دا ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرم.
به‌پێی یاسا پێویسته پاش ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی پۆستی پارێزگار له ناو ئه‌نجومه‌ندا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش واژو له‌سه‌ر ده‌ست به‌كار بوونی بكات. له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی تری ده‌نگی ئه‌مەریكا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌هۆی گرژییه سیاسیه‌كانی نێوان گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی واژوی نه‌كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار؟ دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی وتی:ئه‌و بابه‌تانه‌م جێهێشتووه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و من ئه‌وانم ده‌ست كراوه كردووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر بڕیارێك بدات پابه‌ند ده‌بم پێوه‌ی.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه ئایا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌توانێت له‌بری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژو بۆ ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگاری سلێمانی بكات یان نا؟