فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای هێزه‌کانی (70)ی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت وه‌ک هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی 70 پشتیوانی له داخوازییه‌کانی مامۆستایان ده‌که‌ن و نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازیش ده‌ڵێت پێشمه‌رگه پشتیوانی له داخوازییه‌کانمان ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی باڵا له هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه به ده‌نگی ئه‌مەریکای وت "وه‌ک هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پشتیوانی له داخوازی مامۆستایان ده‌که‌ین."
وتیشی "مامۆستایان مافی خۆیانه داوای موچه و مافی خۆیان بکه‌ن و کێشه‌که‌ش به ته‌نها مامۆستا نیه به‌ڵکو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکه و پێویسته حکومه‌ت له زوترین کاتدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و قه‌یرانانه بدات."
مامۆستایانی ناڕازیش دووپاتی ده‌که‌نه‌وه که داواکاری مامۆستایان داواکاری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌شە.
له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند " وه‌ک ده‌سته‌ی مامۆستایان سه‌ردانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان کردووه و داواکاری ئه‌وان داواکاری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌شه."
له ڕابردوودا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له مامۆستایان ده‌گیرا که پێشمه‌رگه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وان بێ موچه‌یه به‌ڵام له سه‌نگه‌ره‌کاندا به‌رده‌وامن له به‌رگری کردن بێ موچه، بایکۆتکردنی هۆڵه‌کانی خوێندن له لایه‌ن مامۆستایانه‌وه منداڵی پێشمه‌رگه بێ به‌ش ده‌کات له خوێندن.
هه‌ریه‌ک له مسته‌فا چاو ڕه‌ش و مامۆستا ئاوات حه‌سه‌ن قسه‌ی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه.