Accessibility links

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەست لەکاردەکێشێتەوە و مامۆستایانی ناڕازیش تێبینی خۆیان دەدەن


دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و له ‌کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی لە چەند خاڵێـکدا لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا خستەڕوو.

لەوانە گوتی "ململانێی حزبی و ڕاستگۆ نەبوونی حزبەکان بەرامبەر ئەم بارودۆخە نەخوازراوە، نەبوونی یەک هەڵوێستی و هەر حزبە جیا و هەمووان پـێـکەوە و بە دوو ئاڕاستەی کارکردن و فرە بڕیاری ناکرێت شاری سلێمانی بکەنە قوربانی و بەندەش تیایدا شەرمەزاربێت."

مامۆستا عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە بارەی بڕیاری دڵشاد عومەر بۆ دەسـت لەکارکێشانەوە لە پـۆستەکەی گوتی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی فشارەکانی مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دامودەزگاکانی حکومەت کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی یەکێـکە لەو دامەزراوانەی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان.

پاشان گوتی هیوادارن ئیداری سلێمانی کەسێـک دانەنێن کە تەواوکەری هەندێک کاربێت کە بە زیانی پـرۆسەی پەروەردە و مامۆستایان بشکێتەوە لەو دەڤەرەدا.

ماوەی زیاتر لە 10 هەفتەیە پڕۆسەی خوێندن بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەر‌دەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی بایکۆتی 48 هەزار مامۆستاوە پرۆسەی خوێندن دەستیپـێنەکردووە و سەرئەنجام دەرگای 2500 خوێندنگا و قوتابخانە داخروان و نزیکەی (700) هەزار قوتابی و خوێندکار لە پرۆسەی خوێندن بێ بەش کراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00

XS
SM
MD
LG