کچانی ڕۆژنامەنوس باس لە هەڵوێستی خۆیان دەکەن لەسەر کەمپینی (ئێمەی کچان و ژنان ئیتر ناترسین) لەسەر ئەو کەمپینەش دوو بۆچونی سەرەکی جیاواز دروست بووە .
بۆچونی یەکەم پشتگیری کەمپینەکە دەکەن و بە هەنگاوێک بۆ شکانی ترسی کچان و ئاساییکردنەوەی دانانی وێنەی کچان دەبینن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
بۆ هەندێک لە خانمانیش ئەم کەمپینە بە گرنگ و پێویست نازانن چونکە لە مێژە بەشێک لە خانمان وێنەکانی خۆیان بە بێ ترس بڵاوکردۆتەوە سەرەڕای ئەوەش وای دەبینن کەمپینەکە درەنگ وەخت بوو.
کەمپینی (ئێمەی کچان و ژنان ئیتر ناترسین) پاش ئەوە هات کە کچێک بەناوی لەنجە خاوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وێنەی نامەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە پێی گەیشتوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەی لێدەکرێت بەمەبەستی ئابڕووبردنی.