Accessibility links

نزیکەی 500 کرێکاری کانە خەڵوزەکان دژی بە تایبەتکردن کانێک لە تورکیا داگیر دەکەن


نوێنەری یەکێتی مادین ئسی تورکیا تالی کۆچەبیک بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت نزیکەی 500 کرێکاری کانەکان لە کانە خەڵوزێکی نزیک ئەنکەرەی پایتەختی تورکیادا خۆیان قفڵ کردووە، ئەوەش وەکو خۆپیشاندانێک دژی پڕۆژەیەکی بە تایبەتکردن.

خۆپیشاندانەکە ڕۆژی چوارشەممە دەستیپێکرد لە دژی پلانێک بۆ بە تایبەتکردنی کانە خەڵوزی کەیرهان و وێستگەیەکی کارەبای گەرمی لە قەراغی ئەنکەرە.

کۆچەبیک بە فرانس پرێسی وت " نزیکەی 500 کرێکاری کانەکان خۆیان لە ناو کانەکەدا قفڵ کردووە. هاوکار و ئەندامانی خێزانەکانیشیان لێرەن بۆ پشتگیریکردنییان."

وتی " کرێکارەکان نیگەرانی داهاتوون، نیگەرانن لەسەر ئاسایشی کارەکەیان و هەلومەرجی کارکردنییان."

لە ساڵی 2014 دا لە سۆمای ڕۆژئاوای تورکیا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کانە خەڵوزێکدا 301 کرێکاری کانەکە گیانییان لە دەستدا، ئەو ڕووداوەش هێشتا لە یادی کرێکارەکاندا ماوەتەوە.

ئۆزگور ئۆزێلی سەرکردەی پارتی چەهەپەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و سەرۆکی شارەوانی ئەنکەرە مەنسور یاڤاس کە ئەویش سەر بە پارتی چەهەپەیە، ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی پشتگیریکردنییان سەردانی کرێکارەکانییان کرد.

ئۆزێل لە ماوەی سەردانەکەدا وتی " دوای بە تایبەتکردن، کرێکارەکان دەردەکرێن، فشار دەخرێتە سەر بەرهەمهێنان و نیگەرانی دروست دەبێت سەبارەت بە پارێزراویی لە کاتی کارکردندا. لەبەرئەوەیە ئێمە دژی ئەم بە تایبەتکردنەین."

کۆچەبیک دەڵێت کرێکارەکان سوورن لەسەر بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکانییان تاوەکو پڕۆژەی بە تایبەتکردنی کانەکە هەڵدەوەشێتەوە، ئەگەر نا ئەوا بە نیازن دەستبکەن بە مانگرتن لە خۆراک.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG