لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بە ئامادەبونی خێزان و منداڵانی ئۆتیزم بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمەوە ئەمڕۆ دووشەممە مەراسیمێكی تایبەتی ڕێكخست.
لەوبارەیەوە عومەر عەبدوڵا گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند:
"بەداخەوە لەهەرێمی كوردستاندا ئامارێكی دروست نیە لەسەر ئاماری منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم بەڵام بەداخەوە ژمارەكە بەردەوام ڕوو لەزیادبوونە و نیگەرۆانكەرن هەروەك لە جیهانیشدا ڕێژەكە لە بەرزبونەوەیە."
هەروەها وتیشی: بە تەنها لەشاری سلێمانی 600 منداڵ دیاری كراون كە نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە و 300 منداڵا لای ئێمە تۆماركراون.