ڕاسپێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یه‌مه‌ن ده‌ڵێت وتووێژکاران له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتن که داوا له سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌کات ده‌ست له‌کار بکشێته‌وه به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سیاسی وڵات.
سێشه‌ممه، جه‌مال بن عومه‌ر گوتی ڕێبه‌ڕانی سیاسی به‌شدار له گفتوگۆکان ڕێککه‌وتون له‌سه‌ر ده‌ست پێشخه‌ری ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو که داوا ده‌کات به‌ڕێز ساڵح ده‌سـه‌ڵات بداته ده‌ست جێگرێکی. دواتر هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چن.
پێشتر، به‌ڕێز ساڵح 3 جاران گوتبوی به به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو قایله به‌ڵام دواتر ئاماده نه‌بو ڕێکه‌وتنه‌که مۆر بکات.
به‌ڵام سێشه‌ممه بن عومه‌ر گوتی وتووێژکاران تاووتوێی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ڕاسیمی مۆرکردن ده‌که‌ن. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن ورده‌کارییه‌کان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. زیاتر له 10 مانگ، خۆنیشانده‌ران داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز ساڵح ده‌که‌ن که 33 ساڵه ده‌سـه‌ڵاتی له‌ده‌ستدایه. لایه‌نگرانی به‌ڕێز ساڵح زۆر جاران ده‌ستیان له خۆنیشاندان بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی له‌و کردووه. میلیتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌وڵیان داوه جێ پێیان له باشوری یه‌مه‌ن به‌هێزبکه‌ن له کاتێک سه‌رۆک ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ئاڵۆزیه بۆته‌وه که په‌یوه‌ندی به خۆنیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ته‌وه هه‌یه.
سێشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری گوتیان به‌لای که‌م 14 میلیتانی گومانباری ئه‌لقاعیده کوژراون له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی یه‌مه‌نی به پشتیوانی خێڵ وعهشیرهتان. ئه‌وان ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که ده‌رنگانی دووشه‌ممه له ستانی ئه‌بیه‌ن له باشوری وڵات ڕوویدا.