ره‌زا مه‌نوچه‌هری: ململانیه‌کانی پ.ک.ک و پ.د.ک ده‌بێت به ئاقارێکدا بروات به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی کوردی تێدا ڕه‌چاو بکرێت
ده‌مێکه په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی تێ که‌وتوه و سارد بوه‌ته‌وه. به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو پێگه و پایه و رۆڵی گرنگیان له ناوچه‌که و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌یه، ئه‌م گرژی و ئاڵۆزیه تا چه‌ند له‌سه‌ر ره‌و‌شی بزوتنه‌وه‌ی کوردی له به‌شه‌کانی تری کوردستان کاریگه‌ری هه‌یه؟
ره‌زا مه‌نوچه‌هری رۆژنامه نووس و چالاکی کاروباری سڤیل له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و ماوه‌یه‌ی ناکۆکی له نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بوه په‌ێوه‌ندی به روانینی سیاسی و جیهان بینی ئه‌و دوو لایه‌نه سیاسیه‌وه هه‌یه بۆ کێشه‌ی کورد و چاره‌سه‌ری کێشه‌که و هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ی که هه‌ر یه‌که‌یان به پێ قه‌باره‌ی خۆیان له دۆخه‌که نزیک ئه‌بنه‌وه و پرۆسه‌ی ئاشتی له باکوری کوردستان، شۆرشی گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان و هه‌ر وه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده کردنی ووزه له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، ئه‌مانه هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌یانه‌وێ رۆڵی خۆیان له ئه‌و پرۆسانه‌دا بگێڕن. کاک ره‌زا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م ناکۆکیه‌ی له نێوانیاندا درووست بوه بێگومان جگه له‌وه‌ی که ببێته هۆێ ئه‌وه‌ی بۆ نموونه، پرۆسه‌ی ئاشتی له باکۆردا ئه‌گه‌ر بێت و په‌کی بکه‌وێت کورد زه‌ره‌ر ئه‌کا،ئه‌گه‌ر کورد له رۆژئاوای کوردستان نه‌توانێ ده‌سکه‌وته‌کانی بچه‌سپێنی له‌وه‌ی زیاتر که ئێستا هه‌یه‌تی بێگومان کورد زه‌ره‌ر ئه‌کا وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌قامگێری له هه‌رێمی کوردستاندا روبه‌رووی گرفت بێته‌وه و کورد نه‌توانی سیاسه‌ته‌کانی له به‌غدا جیا بکاته‌وه و به هۆێ ململانیه‌کانه‌وه نه‌توانێ کار له‌سه‌ر که‌ێسی نه‌وت و پێشمه‌رگه و ناوچه دابڕێندراوه‌کان بکات، بێگومان کورد زه‌ره‌ر ئه‌کات، واته ململانیه‌که ده‌بێت به ئاقارێکدا بروات که له کۆتاییدا به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی کورد تێدا ڕه‌چاو بکرێت".

Your browser doesn’t support HTML5