بابان سه‌قزی: کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK ربریاره یفۆرمێکی جدی له ساختار و شێوازی بهرێوهبهرایهتهکهی بکات
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له رۆژی شه‌ممه 31/5 ده‌ست به چواردههمین کونگره‌ی کرد و بریاره ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه کۆتایی پێ بێت.
بابان سه‌قزی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که بریاره له‌م کۆنگره‌دا به چڕی باسی له‌سه‌ر بکرێت کێشه‌ی ژنانه، به تاێبه‌ت له باشۆری کوردستان که به پێ ئه‌و ئاماره‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه له دووای راپه‌رینه‌وه تا ئێستا نزدیک 16 -17 هه‌زار ژن له باشۆری کوردستان به ده‌ستی که‌س و کاریان کوژراوون. کاک بابان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ژنان له‌م کۆنگره‌دا رۆڵێکی باڵا ده‌گێڕن به تاێبه‌تی بۆ پاراستنی مافه‌کانی ژنان. کاک بابان ده‌شڵێت به‌شێک له رۆژه‌فی کونگره‌که تاێبه‌ته به نرخاندنی خه‌بات و تێکۆشانی یه‌ک ساڵه‌ی کۆنگره‌دایه و پاشان ئاماده‌کردنی پهێڕۆ پرۆگرامێکی نوێ و گواردنێکی جدی به‌سه‌ردا دێت، جا پێویسته به ریفۆرمێکی جدی و گۆرینی ساختاری و بگره شێوازی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی".
Your browser doesn’t support HTML5