دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: که‌سێکی باشتر بۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی کاندید بکرێت

Dr.Goran Abdulla


دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: که‌سێکی باشتر بۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی کاندید بکرێت
به‌ هۆێ چه‌ند رووداوێکه‌وه‌ لایه‌نانێک له‌ وه‌زیری ته‌ندرووستی ره‌خنه‌ ده‌گرن و داوای نه‌ک هه‌ر ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی به‌ڵکۆ دادگاه‌ کردنیشی ده‌که‌ن!
دکتۆر عه‌بدوڵا گۆران خوێندکاری دکتۆراه‌ له‌ رێبازی ته‌ندرووستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ دانوستاندنه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت پۆستی وه‌زیری ته‌ندرووستی دیاره‌ یه‌کێک له‌و پۆستانه‌یه‌ مشت و مڕێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌کرێ وه‌ کۆمه‌ڵێک کاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ ناو هێنراوون وه‌ دیاره‌ وه‌زیری ئێستای ته‌ندرووستی یه‌کێکه‌ له‌و کاندیدانه‌یه‌ که‌ کاندیدێکی به‌ هێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی وه‌ بگرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام بێت. دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و دیاره‌ له‌ ساڵی ‌ 2012 وه وه‌کو وه‌زیر ده‌ستی به‌ کار کردووه‌ و کۆمه‌ڵێک ئاماژه‌ هه‌ن، به‌ رای ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک ئاماژه‌ی نیگه‌تیڤن، هه‌ر چه‌ند پێم وایه‌ هه‌ندێک ئاماژه‌ی پۆزه‌تیڤیش هه‌ن به‌راستی، به‌ڵام بایه‌ی ئه‌وه‌ نیین که‌ قه‌ناعه‌ت به‌ ئێمه‌ مانان بکات و زۆرێک له‌ چاودێران که‌ له‌ بواری ته‌ندرووستیدان وه‌زیری ئێستای ته‌ندرووستی له‌ پۆسته‌که‌ی بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌ که‌ باشتر وایه‌ که‌سێکێ تر بۆ ئه‌و پۆسته‌ کاندید بکرێت که‌ بتوانێت باشتر له‌ وه‌زیری ئێستای ته‌ندرووستی کاره‌کانی به‌رێوه‌ ببات".

Your browser doesn’t support HTML5

Dr.Goran Abdulla