حه‌سه‌ن قازی: له‌ ئاگری له‌ ساڵانی 1938 دا سه‌رهه‌ڵدانی زۆر گه‌وره‌ هه‌بوه‌ و هه‌ر له‌وێدا خواسته‌کانی سه‌رکۆت کراوون

حه‌سه‌ن قازی

حه‌سه‌ن قازی: له‌ ئاگری له‌ ساڵانی 1938 دا سه‌رهه‌ڵدانی زۆر گه‌وره‌ هه‌بوه‌ و هه‌ر له‌وێدا خواسته‌کانی سه‌رکۆت کراوون
پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی جارێکی تر و سه‌ر له‌ نوێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاگری بردیه‌وه‌. Sirri Sakik 51.43 % ده‌نگه‌کانی به‌ ده‌ستهێنا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ چ گرنگیه‌کی بۆ پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی BDP وه‌ یاخود پارتی دیمۆکراتی گه‌لی هه‌یه HDP‌؟
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ره‌تا باس له‌ گرنگیه‌تی مێژوویی ئه‌و شاره‌ ده‌کات و ده‌ڵێت" له‌ ئاگری له‌ ساڵانی 1938 دا سه‌رهه‌ڵدانی زۆر گه‌وره‌ له‌وێ بوه‌ وه‌ هه‌ر له‌وێدا بوه‌ که‌ باس له‌ سه‌رکۆتکردنی گه‌وره‌یی و ویست و خواسته‌کانی کورد ده‌کرێ. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ له‌به‌ر چاوو گرتنی ئه‌و ئه‌زمۆنانه‌ی له‌ چه‌ند ساڵی رابوردوودا شاره‌داریه‌کانی سه‌ر به‌ BDP هه‌یانبوه‌ ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌کی باشتر یارمه‌تی دانێشتوانی شاره‌که‌ بده‌ن له‌ رووی کارگوزاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و پێی راگه‌ێشتن به‌ باری ئاوه‌دانی و بهداشتی( ته‌ندرووستی) وه‌ شاره‌دارانی BDP پێشانیان داوه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت به‌ شاره‌دارانی دیکه‌ خۆیان به‌ خزمه‌تکاری خه‌ڵک دزانن”.


Your browser doesn’t support HTML5

Hassan Ghazi