دکتۆر کرمانج گوندی: باشترین چاره‌سه‌ر‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا لێگه‌رێ با عێراق دابه‌ش بێت
له هه‌موو لایه‌که‌وه وا باس ده‌کرێت و هه‌ر واشه که که‌م بوه هه‌ڵێکی وا زێڕین بۆ کورد دووباره ببێته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌کی وا بدات ناوچه‌کانی خۆێ کۆنترۆڵ بکاته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا گرنگ راگرتنی ئه‌و ناوچانه‌یه و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی 91 و 2003.
دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستای زانکۆی ئیاله‌تی ته‌نیسی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه مه‌ترسی له پێشدایه ده‌ڵێت" ئه‌و هه‌له‌ی ئه‌و جاره هاتوه‌ته ده‌ست هه‌تا ئێستا له مێژووێ خه‌ڵکی کوردستان له پاش دابه‌شکردنی کوردستان و لیکاندنی ئه‌و پارچه‌یه به عێراق هه‌تا ئێستا هه‌لێ وا نه‌هاتوه‌ته پێش به‌ڵام پاراستنی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گرنگه به تاێبه‌ت که ئێستا حکومه‌تێکی سه‌قامگێر له به‌غدادا نییه و ناوچه سوننیه‌کانیش له ژێر کۆنترۆڵی مالکی دا نه‌ماوون و عێراق به ناو ماوه وه‌کو ده‌وڵه‌ت ده‌نا هیچ تاێبه‌تمه‌ندیه‌کی ده‌وڵه‌تی پێێه‌وه نه‌ماوه. دکتۆر کرمانچ هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئه‌مجاره که کورد، ناوچه‌کانی کوردستانی هه‌موو که‌وتوه‌ته‌وه ده‌ستی، پاراستنی ئه‌و ناوچانه ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی مێژوییه، ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی نیشتمانیه له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد، له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به ته‌واوی پێکهاته‌کانیه‌وه به هیچ جۆرێک له‌و ناوچانه ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێتن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و جاره ده‌ستی له یه‌ک بسته خاک له‌وانه‌ی که ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو باوه‌شی کوردستان هه‌ڵگریتن ئه‌و جاره ئه‌سته‌مه جارێکی دیکه ئه‌و خاکانه بگه‌رێنه‌وه کوردستان. دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت داعش 140 جێ به جێ کرد".

Your browser doesn’t support HTML5