شوان حه‌مه: ره‌نگه که‌سانێکی که‌ممان هه‌بێت که بتوانن له میدیاکانی جیهاندا شرۆڤه بکه‌ن
میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنیت له ئاراسته کردنی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا له باره‌ی ئه‌و کێشه و بابه‌تانه‌ی له ئارادان سه‌باره‌ت به هێڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی داعش و باری عێراق و دۆخی کورد، به‌ڵام کێشه‌ی کورد له‌م ده‌رکه‌وتنانه‌دا زۆر که‌م ره‌نگه.
رۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به بروای من هیچ کاتێک به‌قه‌د ئه‌م چه‌ند رۆژه، ئه‌م ماوه‌یه و دوای ئه‌و هێڕشانه‌ی داعش و داگێرکردنی موسڵ و ئه‌و شارانه‌ی تر به قه‌د ئێستا میدیای جیهانی به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ باسی ئێمه نه‌کردووه وه‌کو کورد، زۆربه‌ی میدیاکانی جیهان، میدیاکانی ئه‌مریکا، میدیاکانی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ باسی کورد و پێگه‌ی کورد ئه‌که‌ن له‌به‌ر دوو هۆ، هۆێ یه‌کم هه‌موو خۆرئاوا ره‌وی ئیسلامی به مه‌ترسی ئه‌زانێت بۆ سه‌ر خۆێ، هۆێ دووه‌میش شکه‌ستی حکومه‌تی عێراقی و جۆرێک له رێگرتن وه یاخود به‌رگرتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له باشوری کوردستان له‌به‌رامبه‌ر داعش دا، ئه‌م دوو هۆیه له میدیای رۆژئاوایی وا ده‌کات که به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ باسی پێگه‌ی کورد بکات. کاک شوان ده‌ڵێت پێگه‌ی ئه‌مرۆی کورد جیاوازه له 10 – 15 رۆژ پێش، کاک شوان ده‌شڵێت گرنگه ئێمه وه‌کو میدیاکاری کورد، وه‌کو چالاکوانه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له هه‌نده‌ران ژیان ئه‌که‌ن په‌ێوه‌ندی باشیان هبێت له‌گه‌ڵ میدیاکاندا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه نووسهکاندا. کاک شوان سه‌باره‌ت به که‌م ده‌رکه‌وتنی کورده‌کانی هه‌نده‌ران له میدیاکانی ده‌روه‌دا وه یاخود جیهانیه‌کاندا ده‌ڵێت به داخه‌وه ره‌وه‌ندی کوردی تا ئێستا وه‌ک یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوو وه‌ک لۆبیه‌ک وه‌ک گروپی فیشار نه‌ێتوانیوه جێگه‌ی خۆێ بگرێت له هه‌نده‌ران، له وڵاته جۆراوجۆره‌کاندا و ره‌نگه به داخه‌وه ئێمه که‌سانێکی که‌ممان هه‌بێت که بتوانن له ته‌لفزیۆن، له میدیاکان، له رۆژنامه‌کان، هه‌م له روی زمانه‌وه وه هه‌م له رووێ شێکردنه‌وه وه یاخود شرۆڤه‌کردن به دووادا چوون بکات".

Your browser doesn’t support HTML5