سامان ره‌سوڵپوور: ئێران نگرانی هه‌ڵس و که‌وت سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌

Saman Rasoulpour

سامان ره‌سوڵپوور: ئێران نگرانی هه‌ڵس و که‌وت سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌
رۆڵی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا که‌ وه‌کو جۆکه‌ری لێ هاتووه نکلۆڵی لێ ناکرێت ‌. بانگهێشتی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاران به‌ مه‌به‌ستی راوێژکردن، ده‌بێت چ چاوه‌روانیه‌ک له‌ ئێرانێکه‌وه‌ بکرێت که‌ به‌ هه موو شێوه‌یه‌ک دژ به‌ داخوازیه‌کانی کورده‌!

نێچیرڤان بارزانی Nichirvan Barzani


رۆژنامه‌نووس سامان ره‌سوڵپوور له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" زۆر روونه‌ پێم وایه‌ ئێران نگرانی هه‌ڵس و که‌وت سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌ وه‌ به‌ تاێبه‌تی سیاسه‌ته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانیه‌. کاک سامان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌و رووداوانه‌ی که‌ له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا رووێ داوه‌ چه‌ند شتێ گرنگ ده‌بێت مرۆڤ پڕ ره‌نگی بکات، ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌وناوچانه‌ی پێشتر پێیان ده‌ووترا ناوچه‌ دابڕاوه‌کان، که‌ دیاره‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ بوه‌ له‌و قه‌ێرانه‌ی که‌ ئێستاکه‌ به‌رووکی عێراقی گرتووه‌. جوودا له‌وه‌ش ئێستاکه‌ مشت ومڕێکی ناوچه‌یی له‌ نێوان چند زلهێزی ناوچه‌یی هه‌یه‌ که‌ یه‌ک له‌وانه‌ تورکیادایه‌، عه‌ره‌بستانی سعودی و ئێرانه‌، وه‌ له‌و نێوانه‌دا ئێران زۆر نگرانه‌ کورده‌کان له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نوێیه‌ی که‌ ساز بوه‌ دووای هاتنی داعش بۆ مۆسل و ناوچه‌کانی تر له‌ هێڵ و به‌ره‌ی ئێران زۆر دوور ببنه‌وه‌ وه‌ هاوسه‌نگیه‌که‌ تێک بچێت و زۆرتر به‌ره‌و لای تورکیا بچن".

Your browser doesn’t support HTML5

Saman Rasoulpour