هێمن سه‌ێدێ:من پێم وایە عێراق بەرەو دابەشبوون دەروات

هێمن سه‌ێدی Hemn Seyedi

هێمن سه‌ێدێ:من پێم وایە عێراق بەرەو دابەشبوون دەروات
رێبازی فیشار‌هێنان کە ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق به‌ کاری هێناوه‌ تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ وه‌زیری ده‌روه‌ جان کێری له‌ عێراقدایه‌ گوایه‌ دیسانه‌وه‌ بۆ فیشار هێانه‌ سه‌ر رێبه‌رانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی گشتگێر. پرسیارەکە ئەوەیە رێبازێک که‌ له‌ پێشدا شکه‌ستی هێناوه‌ بۆ ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ر به‌رده‌وام بیت؟
هێمن سه‌ێدێ لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ئه‌وه‌ که‌م هه‌زینه‌ترین رێگایه‌که‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا دەتوانی بگرێتە بەر، رێگایه‌که‌ که‌ ‌هێوایشی وایە ئاکامێکی ده‌بێت، ئێمە دەزانین ئێستا هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە نێوان باش و باشتر نییە، بەڵکۆ لە نێوان بەد و بەددترە. کاک هێمن هەر وەها دەڵێت ئێمە دەبینین شیانی هەیە عێراق بەرەوشەڕێکی ئاێینی یەکپارچە بڕوات کە وڵاتانی تریش بگرێتەوە، شیانی هەیە ئێران و سوریە لە لایەک، عەرەبستان و قەتەر لە لایەکی ترەوە لەو شەرە دەرگیر بن، کاک هێمن دەڵی جگە لە حکومەتی ئێران نەک هەمووی بەڵکۆ ئەو بەشەی پەێوەندی بە عەلی خامەنەییەوە هەیە پشتێوانی لە مالکی دەکات، بۆیە ئەمەریکاش ئێستاکە دەبێنیت کوردەکان، سوننیەکان، زۆرینەی شیعەکان، وڵاتانی دراوسێ جگە لە ئێران خوازیاری ئەوەن کە مالکی نەبێت، ئەویش لەسەر ئەوە پێداگری دەکات، کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە پێداگری ئێران و ئەمریکا بە شێوەیەکی هاوبەش مالکی بوو بە سەرۆک وەزیران، دەنا دەنگی کەمتری هێنابوو و شانسی ئەیاد عەلاوی زۆرتر بوو".

Your browser doesn’t support HTML5

هێمن سه‌ێدی Hemn Seyedi