ئومێدحه‌مه‌ عه‌لی: گۆڕان له‌گه‌ڵ سوپایه‌کی نیشتمانی یه‌کگرتوودایه‌ که‌ ته‌نها ئینتمای بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ هه‌بێت

Omed Hamaali

ئومێدحه‌مه‌ عه‌لی: گۆڕان له‌گه‌ڵ سوپایه‌کی نیشتمانی یه‌کگرتوودایه‌ که‌ ته‌نها ئینتمای بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ هه‌بێت
سوپا هێزی به‌رگری نیشتمانیه‌ وه‌ تا ئه‌و سوپایه‌ نیشتمانی نه‌بێت پێ ناکرێت ئه‌رکه‌کانی به‌ باشی ئه‌نجام بدات.
هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام هێشتا باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ پارتی و یه‌کێێتی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌کانی تاێبه‌تی پارتایه‌تی خۆیان به‌ کار دێنن.
ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان له‌ سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێستاکه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وتووه‌، چ گۆڕانکاریه‌کیان له‌و روه‌وه‌ به‌ده‌سته‌ ده‌لێت" بۆ ئه‌وه‌ی سوپا وه‌ یان هێزی چه‌کداری هه‌ر وڵاتێک بتوانێ به‌رگری کارێکی راسته‌قینه‌ی‌ سنووره‌ جۆگرافیه‌که‌ی خۆێ بێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جدی وه‌ک سوپایه‌کی نیشتمانی بێ لایه‌ن که‌ ته‌نها ئینتمای بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ هه‌بێت، ده‌بێت ‌ یاسا ئه‌و هێزانه‌ی رێک خستبێت وه‌ به‌ یاساش ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیاری کرابێت، جۆڵاندنی به‌ پێ یاسا بێت، رێکخستنی به‌ پێ یاسا بێت وه‌ دوور بێت له‌ هه‌موو ده‌ست تێوه‌ردانێکی حیزبی. کاک ئومێد هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئه‌و شتانه‌ له‌ چه‌ند رووێیه‌که‌وه‌ گرنگن بۆ درووستکردنی هێزێکی توکمه‌ که‌ له‌ هوموو هه‌ڕه‌شه‌ و ئه‌و مترسیانه‌ی که‌ له‌سه‌ر سنووری نیشتمانی هه‌ر وڵاتێک درووست ده‌بێت بتوانێ به‌ باشی به‌رگری بکات. ده‌شڵێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوه‌ کوردستان و له‌ باشوری کوردستان سوپایه‌کی نیشتمانی یه‌کگرتوو هه‌بێت که‌ ته‌نها ئینتمای بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ هه‌بێ وه‌ حیزب ئاراسته‌ی ئه‌و سوپایه‌ نه‌کات".

Your browser doesn’t support HTML5

Omed Hamaali