سامان نه‌جم: وره‌ی پێشمه‌رگه‌ زۆر به‌رزه‌ به‌ڵام هێشتا سه‌عدیه‌ و ناوچه‌ی حه‌مرین له‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش دایه‌

Saman Najam

سامان نه‌جم: وره‌ی پێشمه‌رگه‌ زۆر به‌رزه‌ به‌ڵام هێشتا سه‌عدیه‌ و ناوچه‌ی حه‌مرین له‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش دایه‌

له‌و رۆژه‌وه‌ تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی په‌لاماری ناوچه‌کانی موسڵ، تکریت و به‌شێکی دیاله‌یان دا، زۆرێک له‌ ناوچه‌ کورد نشینه‌کان روبه‌رووی مه‌ترسی ئه‌و تیرۆریستانه‌دان.

رۆژنامه‌وان سامان نه‌جم که‌ رۆماڵی ناوچه‌کانی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولای خانه‌قین ده‌کات له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ داخه‌وه‌ له‌ 9/6 به‌ دواوه‌ بارودۆخی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی گۆڕاوه‌، هه‌ر چۆن بارودۆخی سیاسی ئه‌منی له‌ عێراقدا به‌ ته‌واوه‌تی شوێندراوه، به‌شێکی زۆری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا که‌ چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌ خانه‌قینه‌وه‌ دووره‌ ئارامه‌ و له‌ ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دایه‌‌ ته‌نها گه‌ره‌کی ته‌جنید نه‌بێت که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش دایه‌. کاک سامان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ی کوردستانی وه‌ ناوچه‌ی حه‌مرینی کوردستانی، به‌شێکی حه‌مرین و سه‌عدیه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعش دایه‌ و هه‌ر وه‌ها چه‌ند به‌شێکی تری پاریزگاری دیالی و ناوچه‌کانی نه‌فتخانه‌ و مه‌نده‌لیش له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌ت دایه‌. کاک سامان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانان ده‌ڵێت ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی سنوره‌که‌ وه‌ به‌ تاێبه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدان، که‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌موو ساتێکمان، هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌کی ژیانمان له‌ مه‌ترسیدایه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Saman Najam