مه‌حمود سه‌نگاوی: تا ئه‌و کاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ خوێنی تیا مابێ به‌ره‌نگاری ئه‌و تیرۆریستانه‌ ده‌بینه‌وه‌ و لووتیان ده‌شکێنین

مه‌حمود سه‌نگاوی: سوپای عێراق به‌ پێ یاسا و ده‌ستور درووست نه‌بوه‌

مه‌حمود سه‌نگاوی: تا ئه‌و کاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ خوێنی تیا مابێ به‌ره‌نگاری ئه‌و تیرۆریستانه‌ ده‌بینه‌وه‌ و لووتیان ده‌شکێنین

له‌و کاته‌ی تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش چه‌ندین له‌ ئوستانه‌کانی عێراقیان ده‌ست به‌سه‌ر گرت.

ئێستاکه به‌رپرسانی هه‌رێم ‌ وا ده‌ڵێن که‌ هه‌رێمی کوردستان ئێتر له‌گه‌ڵ عێراقدا سنوری نه‌ماوه‌ به‌ڵکۆ ئێستاکه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا هاوو سنوره‌. تا چه‌ند ئه‌و ناوچه‌ کوردیانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هاوو سنورن له‌ مه‌ترسیدان‌؟

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی ثێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌رمه‌سیر و دۆزخورماتوو له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هاوو سنوری تیرۆریستان له‌گه‌ڵ ئێمه‌، ته‌نها له‌سه‌ر ئێمه‌ مه‌ترسی نیین به‌ڵکۆ مه‌ترسیین بۆ سه‌ر ئازادی له‌ هه‌موو سنوره‌کان، له‌ عێراق، ئێران و له‌ هه‌موو ناوچه‌که‌دا‌. کاک مه‌حمود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ سنوری سوریاوه‌ بگره‌ تا سنوری خانه‌قین و مه‌نده‌لی ئێستاکه‌ هاوو سنوریین له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و له‌گه‌ڵ عێراقدا سنورمان نه‌ماوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای عێراق دا ته‌پێون و نه‌ماوه‌ و ناوچه‌که‌یان به‌جێ هێشتوون و ئێستا ئێمه‌ شه‌و رۆژ له‌ ته‌قه‌داێن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌. کاک مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناوچه‌کانی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا ده‌ڵێت له‌ بارودۆخێکی زۆر ناله‌باردان و هه‌ر تیرۆریستان نییه‌ که‌ خه‌ڵک ده‌کوژن به‌ڵکۆ (عصائب الحق) له‌ تیروریسته‌کان به‌ددترن. کاک مه‌حمود ده‌شڵێت ئێمه‌ دڵنیایین ناوچه‌کانی خۆمان ده‌پارێزین وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ خوێنی تیا مابێ به‌ره‌نگاری ئه‌و تیرۆریستانه‌ ده‌بینه‌وه‌ و لووتیان ئه‌شکێنین".

Your browser doesn’t support HTML5

Mahmoud Sangawi