هێمن میرانی: سه‌رۆک کۆمار به‌ پێی ده‌ستۆر ناتوانێ لایه‌نگیری کورد بکات و هێزه‌ سیاسیه‌کانیش رێگاێ پێ ناده‌ن

هێمن میرانی : تورکیا له‌ ناوچه‌که‌دا سیاسه‌تێکی دوو سه‌ره‌ی هه‌یه‌

هێمن میرانی: سه‌رۆک کۆمار به‌ پێی ده‌ستۆر ناتوانێ لایه‌نگیری کورد بکات و هێزه‌ سیاسیه‌کانیش رێگاێ پێ ناده‌ن

له‌ کاتێکدا باس ده‌کرێت پۆستی سه‌رۆک کۆمار له‌ عێراق ته‌نها پۆستێکی ئاهه‌نگێڕیه‌ و ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆێ نییه‌، میدیاکانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن لایه‌نه‌ کوردیه‌کان هه‌ندێ داواکاریان خستوه‌ته‌ پێش دکتۆر فواد مه‌عسوم بۆ ئه‌نجامدانی، ئاخۆ سه‌رۆک کۆمار چ ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه‌ و چی له‌ ده‌ست دێت؟

هیمن میرانی خوێندکاری دکتۆراه‌ له‌ زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ لیسته‌ری ئینگلستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌م داواکاریانه‌ په‌ێوه‌ندی به‌ دۆخی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ راستیدا عێراق له‌ رووێ واقعیه‌وه‌ دابه‌ش بوه‌ وه‌ ئه‌و دۆخه‌ی له‌ ئێستای عێراق هه‌یه‌ به‌ ته‌واوی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵانه‌یه‌ که‌ ده‌ستوری عێراق، عێراقی پێناسه‌ کردووه‌. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ گشتی چونکه‌ سیستمی سیاسی له‌ عێراق سیستمێکی په‌رله‌مانیه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێ به‌ جێ کردن زیاتر به‌ ده‌ست سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا سه‌رۆک کۆمار کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵات هه‌ندێ جار به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و سه‌رۆک وه‌زیراندا جێ به‌ جێ ده‌کا وه‌ ئه‌و چاوه‌ریه‌ زۆره‌ی له‌ سه‌رۆک کۆمار ده‌کرێ به‌شێکی په‌ێوندی به‌و ده‌وره‌ باشه‌ هه‌بوه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق مام جه‌لال به‌ هۆێ نزیکی له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ گێڕاویه‌تی. کاک هێمن ده‌شڵێت ئه‌و کێشانه‌ی له‌ عێراقدا هه‌ن به‌ ته‌نیا که‌سێک ناتوانرێ چاره‌سه‌ر بکرێت".

Your browser doesn’t support HTML5

‌‌‌‌Hemin Merany