باپیر میراوده‌لی: میدیاکان له رۆماڵکردنه‌کاندا ده‌بێت ئاسایشی نیشتمانی له‌به‌ر چاو بگرن
له کاتێکدا شه‌ڕ له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و داعش له ئارادایه، میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له گه‌یاندنی ده‌نگ و باسه‌کان، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێ ره‌خنه و گازنده هه‌یه چ به‌رامبه‌ر به چوونیه‌تی رۆمالکردنی شه‌ر له به‌ره‌کاندا وه یاخود رێگا نه‌دان به میدیاکان له رۆماڵکردنی ئه‌و شه‌رانه.
باپیر میراوده‌لی رۆشه‌نبیری کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان میدیا پرینسیپ و به‌رنامه‌ی خۆێ هه‌یه که له هه‌موو دونیا په‌ێڕه‌و ده‌کرێ، به تاێبه‌تی پرۆفیشناڵی، وورد بینی و راستی هه‌واڵ له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان، وه ئه‌م حاڵه‌ته له دوواێ روودانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی دووایی له میدیاکانی کوردیش به راستی نابینرێ وه پێشبرگیه‌کی بێ سه‌ر و به‌ر هه‌یه ته‌نها بۆ پێشاندان و بڵاوبۆنه‌وه‌ی زۆرترین هه‌واڵ به گوێدانه لایه‌نی ئه‌وه‌ی که گرنگترینیان راستگۆیی هه‌واڵه‌که‌یه له دووا کاتدا که ده‌بێته هۆێ له ده‌ستدانی پرۆفیشناڵی و راستگۆیی میدیا. کاک باپیر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رۆژنامه‌وانه‌کان ده‌بێت هه‌ندی خولی تاێبه‌ت ببینن له سه‌ر چۆنیه‌تی کاری میدیایی و وه رۆماڵکردنی له کاتی جه‌نگدا، یاخود ته‌نها رێگا دان به‌و کادیرانه‌ی ئه‌و کارانه ده‌که‌ن به رۆماڵکردنی جه‌نگ. کاک باپیر ده‌شڵێت نابێت رێگا بده‌ن که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن وێنه‌ی ئه‌و هێله به‌رگریانه بگرن و بڵاو بکرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه به‌شێکه له ئاسایشی نیشتمانی".
Your browser doesn’t support HTML5