دکتۆر رێبوار فه‌تاح: کۆمه‌ڵێک شت رووی دا که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: کۆمه‌ڵێک شت رووی دا که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

هه‌رچه‌ند باره‌که‌ ئێستاکه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و پیوێستی به‌ یه‌کریزی و یه‌کگرتنی نیشتمانی هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌وه‌ی داعش به‌ سه‌ری کورد هێنا پشت گوێ بخری و باسی له‌سه‌ر نه‌کرێت.

دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئامانجی داعش، شه‌رێکه‌ که‌ به‌ که‌سی دیکه‌ ئه‌کرێت، ئه‌ویش شه‌ری شیعه‌کان و سوننیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، که‌ له‌به‌ری سوننه‌، قه‌ته‌ر، سعودیه‌ و تورکیا و له‌به‌ری شیعه‌شدا ئێران وه‌ گومانی تێدا نییه‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ پشتێوانی داعشیان کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتدانی هه‌رێم له‌ په‌لاماری داعش ئاگادار بوونه‌ ده‌لێت به‌ راستی من هیچ زانیاریه‌که‌م نییه‌ و که‌س پێی نه‌ووتوم که‌ ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم ئاگادار بوه‌، به‌ڵام کۆمه‌ڵێگ شت روی دا به‌ر له‌ هێڕشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێویسته‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان روونی بکاته‌وه‌ که‌ ئایا ئه‌مانه‌ بۆ رووی دا، سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ قه‌ته‌ر، ئۆردون و تورکیا".

Your browser doesn’t support HTML5

Dr.Rebwar Fatah