دکتۆر حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داغی: که‌ناڵه‌کانی ئێره‌ هه‌موو که‌س بانگ ئه‌که‌ن ته‌نها که‌سی خه‌ڵکی ئه‌وێ بانگ ناکه‌ن

Dr. Rashid Qaradaghi. دکتۆر حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داغی

دکتۆر حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داغی: که‌ناڵه‌کانی ئێره‌ هه‌موو که‌س بانگ ئه‌که‌ن ته‌نها که‌سی خه‌ڵکی ئه‌وێ بانگ ناکه‌ن

گومانی تێدا نییه‌ میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له‌ ئاراسته‌ کردنی هاوڵاتیان و بگره‌ رێبازه‌کانیش، ئاخۆ چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک هه‌یه‌ بۆ میدیاکانی ئه‌مه‌ریکایی له‌ رۆماڵکردنی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی باشوری کوردستان؟

دکتۆر حه‌مه‌ ره‌شید قه‌ره‌داغی، نووسه‌ر، چاودێر و زمانه‌وان که‌ خاوه‌نی دانانی هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگی ئینگلیسی – کوردیه‌، فه‌رهه‌نگی ئازادی، له‌ هه‌ڤپه‌ڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ رای من رۆماڵکردنی ده‌نگ و باسی کوردستان و عێراق به‌ گشتی له‌م کاته‌دا به‌ به‌دی نازانم، واته‌ ده‌نگ و باس هه‌میشه‌ ده‌گه‌ێینه‌ خه‌ڵک، وه‌ ئه‌وه‌ی دڵخۆشکه‌ره‌ ئه‌وانه‌ی له‌ سوپای ئه‌مه‌ریکادا له‌ کوردستان بوون و له‌ نزدیکه‌وه‌ کوردیان ناسیوه‌ و پێشمه‌رگه‌یان ناسیوه‌، زۆر زۆر ستایشی گه‌لی کورد و پێشمه‌رگه‌ ئه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خۆشمان باسی کورد و پێشمه‌رگه‌ بکه‌ێن له‌وه‌ باشتری ناکه‌ێن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ رووماڵکردنه‌کاندا ئه‌وه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌بر چاوو گیراوه‌ ئایا به‌رژه‌وه‌ندی کوردیش له‌به‌ر چاوو گیراوه‌، ده‌ڵێت خۆشک و برا ئیزیدیه‌کانمان که‌ له‌ چیای شه‌نگاڵ گیریان خواردووه‌، ئه‌وه‌نده‌ که‌ هاو سۆزیم دیوه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌وه‌ زۆرتر بوه‌ تاکو باسی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن، دکتۆر ره‌شید ده‌شڵێت من گله‌ییم نییه‌ له‌ گه‌یاندنی ده‌نگ و باسی کوردستان به‌ خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا.

Your browser doesn’t support HTML5

Dr. Rashid Qaradaghi