شوان حه‌مه: ئایا هه‌نگاوی دووای داعش ده‌بێت چی بێت؟
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا له په‌ێوه‌ندی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌گیان له رووی چه‌کدارکردنی هێزه‌کانی عێراقی و کوردی بۆ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئایا تا ئێستا له‌و په‌ێوه‌ندیانه‌دا هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد هه‌بوه؟
رۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما نایه‌وی هه‌ڵه‌کانی پێشوویان دووباره بکه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستاکه ئه‌مه‌ریکا و لایه‌نه‌کانی تر هه‌موویان هه‌ر یه‌که به جۆرێک ناچاره که له‌گه‌ڵ کوردا هاوکاری بکات وه پشتێوانی پێشمه‌رگه بکات. کاک شوان ده‌لێت سه‌رنجێکی تر که من به گرنگی ئه‌زانم ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌درێت به کورد چه‌کی هێڕش کردن نییه، زۆرتر ئه‌و چه‌که کۆنانه‌یه که ئه‌و وڵاتانه هه‌یانبووه تا ئێستا نه‌مانبینیوه چه‌کێکی مۆدێرن بن ، کاریگه‌ر بن به کورد که بتوانێ به جۆرێک له جۆره‌کان له داهاتوودا هێزی خۆێ پێی قایم کات. کاک شوانده‌شڵیت هه‌ر بۆیه گومانه‌که‌م له‌وه‌یه ئه‌م ماوه‌یه کورد به کار بهێنرێت و پێشمه‌رگه به کار بهێنرێت و خوێنی پێشمه‌رگه بڕژێت، به بێ ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌رنتیه‌کمان هه‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا له دووای داعش چی روو ئه‌دات. پرسیاره‌که ئا لێره‌دایه که به بڕوای من حه‌قه سه‌رکردایه‌تی کورد، رۆشنبیره‌کان و میدیاکان ئا لێره‌دا بوه‌ستن، ئایا هه‌نگاوی دووای داعش ده‌بێت چی بێت؟".
Your browser doesn’t support HTML5