ره‌زا مه‌نوچه‌هری:ئه‌بێ یارمه‌تی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ێن و رێگا نه‌ده‌ێن شهنگاڵێکی تر روو بدات
دیاره رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که باس ده‌کرێت وه‌کو سه‌گی هار له هه‌موو لایه‌که‌وه په‌لامار ده‌دات و ئه‌مجاره‌ش شاری کۆبانی له رۆژئاوای کوردستان کردوه‌ته ئامانج. ئایا پێشبینی کاره‌ساتێکی مرۆڤایه‌تیانه‌ی تر ده‌کرێت؟
رۆژنامه‌نووس ره‌زا مه‌نوچه‌هری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌موو هێڕشه‌که‌ی خۆێ له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ کردوه‌ته‌وه شاری کۆبانی که یه‌کێک له کانتۆنه‌کانی رۆژئاوای کوردستانه داگێر بکات وه میلله‌تی ئێمه روبه‌رووی کۆمه‌ڵ کوژی و له ناو بردن بکات و ئێستاکه‌ش به چه‌کی زۆرقورسهوه تۆپبارانی لادیه‌کان ئه‌کا، ئه‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان تێدایه وه ئه‌مه‌ش وایکردووه ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک ئاواره ببێت و دۆخێکی ناهه‌موار له‌و ناوچانه‌دا جێگێر بێ. کاک ره‌زا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه کورد هه‌م چ له رۆژئاوا، چ له باشوری کوردستان به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه ، چونکه مه‌ترسیه‌ک هه‌یه هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌ناو ئه‌بات. کاک ره‌زا ده‌شڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به پێشه‌نگی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی داعش به رای جیهانی ناساندووه، ئه‌بێ له‌م دۆخه‌شدا یارمه‌تی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن وه نه‌هێڵن رووداوێکی تر وه‌کو ئه‌وه‌ی شه‌نگاڵ روو بدا وه یاخود ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیانه‌ی که له کوردستاندا رووی داوه چ له هه‌ڵه‌بجه وه یاخود ئه‌نفال".
Your browser doesn’t support HTML5