عه‌بدوڵا موهته‌دی: دڵمان و هه‌ستمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کۆبانیه‌ و به‌ سه‌نگه‌رێکی گه‌وره‌ی خه‌باتی گه‌لی کوردی ده‌زانین له‌ دژی داعش

عه‌بدوڵا موهته‌دی Abdulla Mohtadi

عه‌بدوڵا موهته‌دی: دڵمان و هه‌ستمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کۆبانیه‌ و به‌ سه‌نگه‌رێکی گه‌وره‌ی خه‌باتی گه‌لی کوردی ده‌زانین له‌ دژی داعش

ئه‌مرۆ له‌ لایه‌ن پارت و رێکخراوه‌ کوردیه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان جۆره‌ها به‌یاننامه‌ و راگه‌یاندن بڵاو بوه‌ته‌وه‌ بۆ پشتێوانی ده‌ربرینیان له‌ رۆژئاوای کوردستان، به‌ڵام زۆر که‌سان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ رۆژئاوا ئه‌مرۆ زۆرتر پێویستی به‌ به‌شداری کاریگه‌رانه‌ هه‌یه‌ تاکو په‌ێڤ و به‌یاننامه‌.

Rojava

عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌ی کۆبانی ئێستا وه‌ رزگارکردنی له‌ ده‌ست په‌لاماردانی

تیرۆریستانی داعش، پێش هه‌موو شتێک پێویستی هه‌یه‌ به‌ چالاکانی مه‌ێدانی، به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌، به‌ هێزی شه‌رڤانی کوردستان وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا پێویستی به‌ پشتێوانی و کۆمه‌کی مرۆڤی و ئینسان دۆستانه‌ هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی که‌ ئاواره‌ بوون وه‌ هه‌ر وه‌ها پێویستی هه‌یه‌ به‌ پشتێوانیه‌کی ده‌ره‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئاستێکی فراواندا. کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئه‌وه‌ی ئێمه‌‌ کردوومانه بریتی بوه‌ له‌وه‌ که‌ ده‌رمان بڕیوه‌ که‌ دڵمان و هه‌ستمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کۆبانیه‌ وه‌ به‌ سه‌نگه‌رێکی گه‌وره‌ی خه‌باتی گه‌لی کوردی ده‌زانین له‌ دژی تیرۆریستانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش. کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت ئێمه‌ ئاماده‌گی خۆمان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر ئیتر ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ بریاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و چۆن هێز ده‌نێری بۆ ئه‌وێ، وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نسیق و هه‌م ئاهه‌نگیه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم و له‌گه‌ڵ کوردی سوریا بکرێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ ئاماده‌ێن تاوتۆێ بکه‌ێن و وه‌ڵامی موسبه‌تی پێ بده‌ێنه‌وه‌". ‌

Your browser doesn’t support HTML5

Abdulla Mohtadi