هێمن سه‌یدی: ئه‌وه‌ی به راستی دڵی کوردی رۆژهه‌ڵاتی شکاندووه فیداکردنی پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆ حکومه‌تێکی داگێرکه‌ری کوردستانه
ئه‌مرۆ بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وتووه که تورکیا و ئێران کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارت و لایه‌نه‌کاندا وه هاوڵاتیان و په‌ێره‌وانی لایه‌نه‌کان به ووردی ده‌ڕواننه ئه‌و په‌ێوه‌ندیانه و هه‌ر یه‌ک له گۆشه نیگاێیکهوه ده‌یه‌وێ له ره‌خنه و گازندهکانیاندا له به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی خۆێ نه‌ک گه‌ل و حکومه‌ته‌که‌ی به کاری بهێنێت.
هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی باس له په‌ێوه‌ندی نێوان حیزب و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دراوسیهکانیدا ده‌که‌ێن شتێکی زۆر ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ په‌سه‌ند نییه نا هاو سهنگبوونی ئه‌و په‌ێوه‌ندیه، دوور له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه بوونی ئه‌و په‌ێوه‌ندیه وه له هه‌موو ناخۆشتر، ئه‌وه‌ی به راستی دڵی کوردی رۆژهه‌ڵاتی شکاندووه به تاێبه‌تی فیداکردنی پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆ حکومه‌تێکی داگێرکه‌ری کوردستانه. کاک هێمن ده‌ڵی له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌وه به‌و شدهته نییه، چوون لایه‌نی که‌م ئێمه ناوچه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه به نێوی قه‌ندیل که کوردی باکور نوێنه‌رایه‌تی ده‌کا وه ده‌توانی ئه‌و که‌م و کۆریانهش جوبران کاته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ک خۆیان که‌وتونه‌ته به‌ر ده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له لایه‌کی تریشه‌وه به بی ئه‌وه‌ی هیچ ئیراده‌ی ئه‌وان ده‌خیل بێت، په‌ێوه‌ندی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی دیاری ده‌کرێت وه به داخه‌وه ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی ناکرێت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه”.
Your browser doesn’t support HTML5