هۆزان مه‌حمود: ده‌بێت هه‌ر کوردێک بچێته‌ ساێتی سیاسه‌تمه‌داره‌ ئه‌وروپی و ئه‌مریکاییه‌کان و تاوانبارانیان بکه‌ن که‌ پشتیان کردوه‌ته‌ کۆبانی

Houzan Mahmoud

هۆزان مه‌حمود: ده‌بێت هه‌ر کوردێک بچێته‌ ساێتی سیاسه‌تمه‌داره‌ ئه‌وروپی و ئه‌مریکاییه‌کان و تاوانبارانیان بکه‌ن که‌ پشتیان کردوه‌ته‌ کۆبانی

له‌ کاتێکدا رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی دا به‌ هانایانه‌وه‌ دێن و له‌ درنده‌ترین کرداره‌کانیاندا دژ به‌ کورد به‌ تاێبه‌ت له‌ کۆبانی هاریکاریان ده‌که‌ن، له‌ملاوه‌ رۆژئاو وجیهانی ئازاد، سۆسیالیسته‌کان، ئه‌نارکه‌کان، چه‌په‌کان، ئه‌وانه‌ی هاواریان ده‌کرد کرێکارانی جیهان یه‌کگرن نه‌یانتوانیوه‌ به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ پشتێوانی خۆیان بۆ کورد پێشان بده‌ن.

هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری رامیاری و ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ بیزانین ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رتا هه‌موو رێکخراوه‌ تیرۆریستیه ئیسلامیه‌‌کان که‌ له‌ دووای جه‌نگی سارده‌وه‌ تا ئێستا درووست بوونه‌، درووست بونیان به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان ده‌ستی خۆرئاوای تێدایه‌ وه‌ پشتێوانی ئه‌مه‌ریکا به‌ تاێبه‌ت. هۆزان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین‌ ئه‌مانه‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌ تازه‌ترین چه‌ک و ته‌کنه‌لۆژیه‌وه‌ دێنه‌ ناوچه‌یه‌ک و داگێری ده‌که‌ن و گه‌وره‌ترین وه‌حشی گه‌ری و ژینوساێد ئه‌خوڵقێنن له‌و ناوچانه‌ وه‌ ئه‌شبینین که‌ میدیاکانی خۆرئاوا هه‌ر وه‌ک ده‌نگ و باسێکی ئاسایی بۆمان ده‌گوازنه‌وه‌ وه‌ ئه‌شبینین که‌ ده‌وڵه‌ته‌کان هه‌ڵوێستێکی وا وه‌ر ناگرن وه‌ ئه‌م جۆره‌ گروپانه‌ وه‌ک کارتێک به‌ کار ده‌هێنن له‌م ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند شیانی هه‌یه‌ ئه‌وروپاییه‌کان له‌ خۆپێشاندانه‌کاندا له‌گه‌ڵ کورد به‌شداری بکه‌ن، هۆزان خانم ده‌ڵێت ئێمه‌ به‌ هوموو شێوه‌یه‌ک له‌ پێگه‌کانی خۆمانه‌وه‌ له‌ فه‌ێس بوک و به‌ ئیمێل و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک که‌ توانیبێتمان خه‌ڵکانێکی ئه‌وروپی که‌ ئه‌یناسین ئاگادارمان کردوه‌ته‌وه‌. هۆزان خانم ده‌شڵێت هه‌ر کوردێک له‌ لای خۆیه‌وه‌ بچیته‌ ساێتی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ ئینگلیزی، ئه‌وروپی و ئه‌مریکیانه‌ و ته‌وای په‌ێجه‌کانیان داگرنه‌وه‌ به‌ نووسین و تێبینیه‌کانیان و تاوانباریان بکه‌ن که‌ پشتیان کردوه‌ته‌ کۆبانی".

Your browser doesn’t support HTML5

Houzan Mahmoud