مەم قانع:زۆربەی ناوەندەكانی مێدیای كوردیی؛ لە ئاست خەمە نیشتمانییەكانمان دا نەبون

Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع

مەم قانع:میدیا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شێکی زۆریان له‌ ئاست خه‌مه‌ نیشتمانیه‌کاندا نه‌بوونه‌

بێگومان میدیا یەکێک لە هەرە بەهێزترین چەکانێکە لە ئاراستە کردنی هاووڵاتیان، بۆچوونەکان، رێبازەکان، شەڕ. دەتوانێ بۆ شەڕ و ئاژاوە هانمان بدات وە یاخود بەرەو ئاشتی. ئەمرۆ کورد لە دوو بەشی کوردستان روبەرووی رێکخراوەیەکی تیرۆریستی ئیسلامی بوە، ئاخۆ میدیای کورد تا چەند بە ئەرکەکانی خۆێ بەرامبەر بە کۆبانی لەشەڕی دژ بە داعش هەستاوە وە یاخود جێ بە چێ کردووە؟

رۆژنامە نووس مەم بورهان قانع لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بزانین تا چه‌نده‌ میدیای کوردی توانیوه‌تی ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی خۆێ به‌رامبه‌ر به‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان راپه‌ریبێت، ده‌بێت بگه‌ره‌ێنه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی میدیا. بۆ نموونه‌ هه‌میشه‌ زۆربه‌ی تیوریسته‌کانی بواری میدیا هاوو ران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ میدیا ده‌توانی دوو رۆڵ ببینێ، ئه‌گه‌ر باش به‌ کار بهێنرێت ده‌توانی زۆر رۆڵێکی کارا و کاریگه‌ر بۆ خزمه‌تکردنی پرسه‌ نیشتمانیه‌کان، پرسه‌ مرۆییه‌کان موسوگه‌ر بکات، له‌ دیوکه‌شدا تۆ ئه‌توانی به‌ به‌دی به‌ کاری بهێنیت و بیخه‌ێته‌ خزمه‌ت ئه‌جیندا و سیاسه‌تێکی دوژمن کارانه‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی وه‌ دژ به‌ چه‌مکه‌کانی دیموکراسی، دژ به‌ ئازادیه‌کان. کاک مه‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بیگوازینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان، له‌ ناو هه‌رێمی کوردستانیشدا قورسه‌ ئێمه‌ زه‌ربێکی ته‌واو به‌سه‌ر کۆێ ناوه‌نده‌کانی میدیا بێنین و بڵێن ناودنده‌کانی میدیا له‌ ئاست خه‌مه‌ نیشتمانیه‌کانی ئێمه‌دا نه‌بوون. کاک مه‌م ده‌شڵێت میدیای ئێمه‌ تا راده‌یه‌کی زۆر پروفیشنالیزمی که‌مه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای که‌ناڵی رووداو بکه‌ێت جۆرێک له‌ لایه‌نگیری تیدا ده‌بینیت، جۆرێک له‌ داشکاندن تێدا ده‌بینیت و وه‌کو پێویست بابه‌تی نییه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Mam Burhan Qnie