سیاوه‌ش حه‌یاتی: کۆبانی ته‌نیا نییه، کرماشانیش کۆبانیه
هه‌ر وه‌کو دهبینیمن ئه‌مرۆ شاری کۆبانی له رۆژئاوای کورستان له بارێکی ناڵهباردایه به هۆێ هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. کرماشان یه‌کێک له شاره‌کانی باشوری کوردستانه که له چه‌ندین چالاکیدا پشتێوانی و هاو سۆزی خۆیان به‌رامبه‌ر به کۆبانی پێشان داوون.
کاک سیاوه‌ش حه‌یاتی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رانسه‌ری کامپێنی " کۆبانی ته‌نیا نییه" سه‌باره‌ت به‌و پشتێوانیه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" کرماشان هه‌ر وه‌کو به‌شێک له شاره‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆبانی وه‌کو به‌شێک له ئه‌ندامی جه‌سته‌ی خۆێ ده‌زانی، وه هه‌ر له‌م رووه‌وه دوو چالاکی له ناو کرماشان به‌رێوه چوو، یه‌کێکیان به زۆری له لایه‌ن جوانه‌کان یان لاوه‌کان و خوێندکارانی زانکۆه‌کان بوو، که له رێگای فه‌ێس بووکه‌وه کاری بۆ کرا و بۆ خڕبونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئوستانداری، وه ئه‌وه‌ی تریش که له لایه‌ن ئێمهوهوه ئه‌نجام درا که کۆمیته‌یه‌ک له نێوان چالاکانی سڤیل پێکهاتوو و منیش یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی بووم که داوای رێگا پێدانمان کرد له فه‌رمانداری کرماشان وه ئه‌و رێگایه‌ی که به ئێمه درا ته‌نها گردبوونه‌وه بوو نه‌ک رێپێوان که له هه‌موو چین و توێژ و ئاێینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای کرماشان تێدا به‌شداریان کرد.
کاک سیاوه‌ش هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌و به‌رێوه چوونه‌دا به‌رنامه‌ی ووتار خوێندنه‌وه، به‌رنامه‌ی موزیک، به‌رنامه‌ی داب و نه‌ریتی کوردی که "چه‌مه‌ری" پێشکه‌شکرا وه له کۆتایی به‌رنامه‌که رێپێوانێکی کورتی چه‌ند سه‌د مه‌تری هه‌بوو که له کۆتاییدا به‌یاننامه‌یه‌ک خوێندرایه‌وه. کاک سیاوه‌ش ده‌شڵێت هه‌ر وا پاش بڵاوه بوونی هاووڵاتیان به‌شێک له لاوه‌کان رێگایه‌کی تریان گرته به‌ر و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێپێوانه‌که و سه‌باره‌ت به درووشمه‌کان ده‌ڵێت درووشمه‌کان ئه‌وه بوون، کۆبانی ته‌نیا نییه، کرماشانیش کۆبانیه، پشتێوانی له یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه کرا،له‌و هێزانه‌ی له کۆبانی به‌شدارن و وه هه‌ر وه‌ها درووشمی یه‌کێیتی کورد درا".
Your browser doesn’t support HTML5