هۆشه‌نگ برۆکا: کۆڵانی کوردی 10 به‌رابه‌ر نزدیک‌تر بوو به ئیزیدیه‌کان تاکو ده‌سه‌ڵاتی کوردی
شاندێکی ئیزیدی به سه‌رۆکایه‌تی باب شێخ سه‌ردانی واشنتن کرد و له خۆپێشاندانێکدا له‌به‌رامبه‌ر کۆشی سپی داوای پشتێوانی سه‌رۆک ئۆبامایان کرد بۆ پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی ئیزیدیه‌کان.
لێکۆڵه‌ر هۆشه‌نگ برۆکا له سه ردانێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا و له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا ده‌ڵێت" شانده‌که له 9 که‌س پێکهاتووه به سه‌رۆکایه‌تی مێری ئیزیدیه‌کان به‌ڵام به هۆێ باری ته‌ندرووستی نه‌ێتوانی به‌شدار بێت. کاک هۆشه‌نگ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت شانده‌که له سێ که‌سی عه‌شیره‌تی، سێ له ئه‌نجومه‌نی ئاێینی و سێ رۆشنبیری ئیزیدی پێکهاتووه و مه‌به‌ستی ئه‌م شانده ده‌نگی ئیزیدیه‌کان و کێشه‌ی ئیزیدیه‌کان بگه‌ێننه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی و داخوازییه‌کانیان بۆ روون بکه‌نه‌وه. کاک هۆشه‌نگ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بریاره چاویان به کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی دره‌وه و به‌رگری بکه‌وێت. کاک هۆشه‌نگ ده‌شڵێت کێشه‌ی ئیزیدهیهکان کێشه‌یه‌کی ئاێینیه و ئه‌گه‌ر ئیزیدی نه‌بوایان داعش هێرشیان نه ده‌کرده سه‌ر و له‌سه‌ر ئاستی ئیثنۆلۆژی ئیزیدیه‌کان کوردن و که‌س ناتوانی له‌وه نکۆڵی بکات و بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ 95% قه‌ول و بهێت و دوعایان به زمانی کوردیه".
Your browser doesn’t support HTML5