عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کۆبانی ده‌ڵێت ده‌رگایان واڵایه بۆ هه‌ر پشـتیوانیـیهک لێـیان بکرێت و به تایبه‌تی له بواری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا.
به‌ڕێز شێخ حه‌سه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی هێشـتا هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق نه‌گه‌یشـتوونه‌ته کۆبانی، وه هه‌ر کاتێـکیش بێن به خۆشـحاڵیـیه‌وه پـێشـوازیـیان لێده‌که‌ن، چونکه هیچ جاوازیـیهک نیـیه له نێوان به‌رگریکردن له هه‌ولێر یان له کۆبانی.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌کانه‌ی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانه‌وه بۆیان ڕه‌وانه‌کرا، گوتی سوپاسی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ن بۆ ئه‌و یارمه‌تیـیه و جێی خۆشحاڵیـیه بۆیان و له‌ڕووی مۆراڵیه‌وه زۆر کاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌وا شه‌ڕێـکی دورودرێژیان له به‌رده‌مدایه و پـێویسـتیان به چه‌کی زیاتره له کاتێـکدا وا بۆ زیاتر له سـاڵ و نیوێـکه ڕووبه‌ڕووی هێرشی کۆمه‌ڵه‌ی تێرۆرسـتی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5