هۆزان مه‌حمود: ژنانی YPJ به‌رخۆدانی ئه‌فسانه‌یی ده‌که‌ن

Houzan Mahmoud هۆزان مه‌حمود

هۆزان مه‌حمود: ژنانی YPJ به‌رخۆدانی ئه‌فسانه‌یی ده‌که‌ن

کۆبانی و هاووڵاتیانی کۆبانی له‌م سه‌رده‌مه‌ نوێه‌دا مێژوویان تۆمار کرد و مێژوویان درووستکردو بونه‌ نموونه‌ی‌ به‌رخۆدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌ڵام له‌ هه‌موو گرنگتر ژنه‌ گه‌ریلاکانی PYJ که‌ ئه‌مرۆ ناویان له‌سه‌ر تیتر و لاپه‌ره‌ی یه‌کمی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کانی جیهانه‌.

Kobani - Rojava

خانم هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری رامیاری و ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی ‌ ئیمرو که ئێمه‌ ده‌ێبینین کۆمه‌ڵێک ژنی زۆر ده‌ستیان ناوه‌ته‌ چه‌ک و پاریزگاری له‌ کۆبانی ده‌که‌ن و له‌ به‌رخۆداندان، به‌ بروای من ئه‌مه‌ هه‌ڵتۆقیوی ئه‌مرۆ نییه‌، به‌ڵکو ئه‌مه‌ هه‌موومان ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ ببینین که‌ چ هێزێک له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ پشت ئه‌م گروپی ژنانه‌یه‌ YPJ وه‌ یاخود یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل، که‌ له‌ راستیدا حیزبی PYD له‌ پشتیانه‌ وه‌ ئه‌م ژنانه‌ به‌ که‌مترین چه‌ک و که‌ره‌سته‌ و هه‌موو پێداویستیه‌کانی تری ژیان له‌ خواردن و ده‌رمان به‌رخۆدانێکی ئه‌فسانه‌ییان کردووه‌ و به‌رخۆدانی ئه‌وانه‌ که‌‌ هه‌موو دونیای هێناوه‌ته‌ ده‌نگ. هۆزان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ بروای من ژنی کورد له‌ باشور که‌م ته‌رخه‌من و باشور به‌ هه‌موو رێکخراوه‌کانیه‌وه‌، به‌ هه‌موو ژنانی ناو حیزبه‌کانه‌وه‌ ، ئه‌وانن که‌ ئه‌رکیانه‌ هۆشیاریه‌کی زۆرتر، باوه‌ر به‌ خۆ بوونێکی زۆرتر وه‌ هه‌ستێک شۆڕشگیرانه‌ی جوان له‌ ناو تاکی کورد و ژنی کوردا له‌ باشور درووست بکه‌ن".

Your browser doesn’t support HTML5

Houzan Mahmoud