شلێر باپیری: سیاسیه‌کانی کورد به‌ باوه‌ڕێکی ناخی خۆیانه‌وه‌ کاریان بۆ پرسی ژنان نه‌کردووه

شلێر باپیری

هه‌موو ڕۆژێکی 25 ی مانگی 11 به‌ ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت بۆ ڕاگرتن و کۆتایی پێهێنانی توندوتیژی دژی ژنان.

بێ له‌ دیاریکردنی ڕۆژه‌کان بۆ ئه‌م بۆنانه‌ ئایا پێویست به‌ دیارکردنی میکانیزم نییه‌ تا بتوانرێت هه‌موو شێوازه‌کانی توندوتیژی دژ به‌ ژنان نه‌هێڵرێت یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌م دیارده‌ قێزه‌ونه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا که‌م بکرێته‌وه‌.

شلێر باپیری ڕۆژنامه‌وان و چالاکوان ده‌ڵێت هه‌بوونی ئه‌و میکانیزمه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ ڕۆژێکی دیاریکراو بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه‌ ڕه‌ت بکرێته‌وه‌ به‌ڵکو ده‌شێت وه‌ک ڕۆژێکی سیمبۆلی لێی بڕوانرێت بۆ ده‌ربڕین و ده‌شڵێت ده‌کرێت بشکرێته‌ سه‌ره‌تایه‌کان بۆ دیاریکردنی میکانیزمه‌کان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ ژنان.

خانم باپیری ده‌شڵێت کۆمه‌ڵگای کوردیش به‌رپرسیارێتی هه‌یه‌ له‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کرێن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا سیاسیه‌کان یان کاربه‌ده‌ستانی کورد ده‌توانن چی بکه‌نبۆ ڕێگه‌گرتن له‌ توندوتیژی دژ به‌ ژنان؟ شلێر باپیری ده‌ڵێت سیاسیه‌کانی کورد ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان باس له‌ دۆسێکانی ژنان ده‌که‌ن و ده‌شڵێت له‌ پرسێکی ئاوه‌هادا که‌ پرسێکی جیهانیه و په‌یوه‌سته‌ به‌ دیموکراسیه‌وه‌، سیاسیه‌کان چونکه‌ ناتوانن خۆیان له‌ پرسێکی ئاوه‌ها گرنگ ببوێرن ده‌بینیت دێن له‌م ڕۆژه‌دا یان له‌ بۆنه‌ی تردا ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرسه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ شلێر باپیری