مێزگرد : پێشڕه‌ویه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ڕه‌هه‌ندی سیاسی له‌ هه‌رێم

هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ده‌ڤه‌ره‌کانی گه‌رمیان و ڕه‌بیعه‌ و زومماردا پێشڕه‌ویی کردووه‌ و توانیویه‌تی چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له‌ده‌ست تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ربهێنێته‌وه‌.

ئه‌م پێشڕه‌ویانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کرێت وه‌ک هه‌ڵسانه‌وه‌ سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵدا بکرێت پاش ڕووداوه‌کانی شنگال و جه‌له‌ولا و ژینۆسایدی ئێزیدیه‌کان هه‌روه‌هاشبێده‌نگی ئه‌و کاتی سیاسیه‌کان.

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

میوانه‌کانی مێزگرد:

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی.

دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی

شه‌ڕه‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ناو ده‌سته‌بژێرێکی کۆمه‌ڵگای کوردیدا ڕاچڵه‌کانێکی نه‌ته‌وه‌یی هێنایه‌ ئاراوه‌.ده‌کرێت بگوترێت ئه‌م ڕاچڵه‌کانه‌ نه‌چۆته‌ خانه‌ی سیاسیه‌وه‌ و نه‌توانراوه‌ سود له‌ کاریگه‌ریه‌ ئه‌رێنیه‌کانی وه‌ربگیرێت بۆ ئاینده‌، له‌ هه‌مان ده‌میشدا ئه‌و ڕاچڵه‌کانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌کارنه‌هێنرا بۆ پێشڕه‌ویه‌کی گیانبازیانه‌ی سیاسی هاوشان له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌ هێند وه‌رنه‌گیرا بۆ گۆڕانکاری له‌ تێگه‌یشتنی هاوکێشه‌ نوێ سیاسیه‌کاندا.

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب: پێویسته‌ هه‌نگاوی ڕژد بنرێن بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌ستکردن به‌ دوو جه‌مسه‌ری کۆتایی پێبێت.

دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی: کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی حیزبی سود له‌وه‌ ده‌بینن هێزه‌کانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه‌.

لێره‌دا یه‌کێک له‌ پرسیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه‌، ئایا پێشڕه‌ویه‌کانی پێشمه‌رگه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ‌ به‌ڵێ یه‌، ئیدی پێویست ده‌کات بزانرێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌ڵێیه‌ چییه‌ له‌کاتێکدا بواری سیاسی هه‌رێمبه‌هه‌ر بیانوو و‌ پاساوێک بێت دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا، شیعه‌گه‌رایی و سوننه‌گه‌رایی له‌ ناوچه‌که‌دا.

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: پێشڕه‌ویه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ڕه‌هه‌ندی سیاسی له‌ هه‌رێم