جیگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا مۆرکراوه داواکانی کورد به‌جێگه‌یه‌ندراون.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس باس له‌وه‌ش ده‌کات ئه‌م ڕێکه‌وتنه هه‌نگاوی یه‌که‌مه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی تری له نێوان هه‌رێم و نێوه‌ندا هه‌ن و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مجاره به پێی ڕێژه‌ی دانیشتوان بڕه پاره‌یه‌ک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ته‌رخان ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی متمانه بۆ جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له یاسای بودجه‌دا ئه‌وه نوسراوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر لایه‌نێک پابه‌ند نه‌بێت به ڕێکه‌وتنه‌که‌وه و به وابهستهییهکانهوه چۆن سه‌ودای له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و ده‌شڵێت خودی ئه‌م ڕێکه‌وتنه خۆی ده‌بێته متمانه و دڵنیایی له جێبه‌جێکردنی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5