به‌غدا و هه‌ولێر ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش.
به‌ڵام له‌وه‌تای ساڵی 2003 وه کورد له‌گه‌ڵ به‌غدادا له دانوستاندندایه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی پۆزه‌تیڤانه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌و داوایانه‌ی کورد هه‌یه‌تی له عێراقدا.
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به گه‌لێک هه‌ڵکشان و داکشاندا ڕۆیشتوون، له‌و سه‌روه‌ختانه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له‌وپه‌ڕی گه‌رم و گوڕیدا بوون هیچ یه‌کێک له کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر یه‌کلایی نه‌کراونه‌ته‌وه.
میوانی به‌رنامه:
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی
نه‌وت هۆکاری سه‌ره‌کی پشێویه‌کان و ئاڵۆزیه‌کانی هه‌ردوو لا بووه و گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی هێز به‌رامبه‌ر یه‌ک ڕاگیرا. ڕاگه‌یاندنی قورس به‌رامبه‌ر یه‌ک ده‌دران، ناو و نازناوی سه‌یر و سه‌مه‌ره له یه‌ک ده‌نران وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رگیز هیچ دۆستایه‌تیه‌ک له نێوانیاندا نه‌بووبێت.
کورد له عێراق سور بوو له‌سه‌ر داواکه‌ی خۆی بۆ فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت، به‌غداش پێی داده‌گرت و ده‌یگووت نه‌بووه و نابێت.
ئێستا هه‌ردوولا ڕێکه‌وتوون، کورد له ڕێی به‌غداوه نه‌وت بفرۆشێت و حکومه‌تی نێوه‌ندیش بودجه‌ی هه‌رێم دابین بکات.
پرسیار گه‌ل زۆرن، له‌وانه؛ ئه‌مجاره‌یان چ متمانه‌یه‌ک هه‌یه ئه‌م ڕێکه‌وتنه درێژه بکێشێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون له نێوانیاندا؟
ئایا ده‌کرێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه له ڕه‌هه‌ندی سیاسیه‌وه سه‌یر بکرێت یان هه‌ر ته‌نها ڕێکه‌وتنێکه له چوارچێوه‌یه‌کی ئابووریدا؟
ئێستا هه‌رێم هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ڕێی به‌غداوه ده‌کات، ئه‌ی دۆسێی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێم چیی به‌سه‌ر دێت؟
کاتێک هه‌رێم به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ڕێی به‌غداوه قایل ده‌بێت، جێی خۆیه‌تی بپرسین که‌واته ئه‌م هه‌موو گێرمه و کێشانه‌ی پێشتر له پای چیدا بوون، به تایبه‌تی گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و له‌شکری عێراق به‌رامبه‌ر یه‌ک وه‌ستانه‌وه؟!
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا":
Your browser doesn’t support HTML5