خه‌ونی عێراقیه‌کان بۆ هه‌بوونی سیسته‌مێکی دیموکراسیانه له وڵاته‌که‌یاندا خه‌ونێکی دێرینی پێکهاته‌کانی ئه‌م وڵاته بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ساڵی 2003 دا ڕژێمی دیکتاتۆری له وڵاته‌که‌دا کۆتایی پێهات به‌ڵام له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستا ڕێبه‌رانی وڵاته‌که نه‌یانتوانیوه سیسته‌مێکی دیموکراسیانه له وڵاته‌که‌یاندا بێننه ئاراوه که بگوترێت جێگیریه‌کی سیاسی به دوای خۆیدا دێنێت.
هه‌ر بۆیه‌شه له‌مڕۆی عێراقدا یه‌کێک له پرسیاره گرنگه‌کان ئه‌وه‌یه ئایا ده‌کرێت ئه‌م وڵاته ببێته وڵاتێکی دیموکراسی؟
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گومانانه‌ی له شه‌قامی عێراقیدا هه‌ن سه‌باره‌ت به‌م پرسه، له هه‌مان ده‌میشدا به‌هۆی نوقم بوونی عێراق له نێو قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشیشدا گومانه‌کان هه‌روادێ و زیاتر ده‌بن له‌سه‌ر ئایندهی ده‌وڵه‌تی عێراق.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر سالار باسیره، پسپۆڕی سیاسی
ئه‌و ڕه‌وشه‌ی به گشتی له عێراقدا هه‌یه له ڕوانگه‌ی دیموکراسی و به نیشتیمانی کردنی دامه‌زراوه‌کانیه‌وه چ جۆره کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی خودموختاری کوردستانه‌وه؟ بۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق چ به‌هایه‌کی هه‌یه به به‌روارد له‌گه‌ڵ ته‌واوی عێراقدا؟ له ده‌مێکدا ئه‌م هه‌رێمه‌ش ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک قه‌یران بۆته‌وه له‌وانه قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی و دارایی.
به‌لای زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئه‌وه‌ی له عیراق پێی ده‌گوترێت قۆناغی گواستنه‌وه به‌ره‌و دیموکراسی هه‌روا سانا نییه، هه‌وڵی ڕژد و هه‌ماهه‌نگیانه‌ی پێده‌وێت.
ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکریت له‌مڕۆی عێراقدا ئه‌وه‌یه ڕژێمی تاک فه‌رمانڕه‌وایی کۆتایی پێهاتووه، پارتی شۆڤینی به‌عس هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و دیکتاتۆره‌که‌ی عێراقیش له سێداره دراوه به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له عێراقیه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن فه‌رهه‌نگی به‌عسیزم و دیکتاتۆریزم هێشتاش له‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه هه‌رچه‌نده ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاته جه‌خت له گرنگیی سیسته‌می دیموکراسی ده‌که‌نه‌وه.
دکتۆر سالار باسیره، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش ده‌داته‌وه له به‌رنامه‌ی " له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا":
Your browser doesn’t support HTML5