له‌م کۆتاییه‌ی ساڵی 2014 هیهدا په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی خه‌ڵک به‌هۆی کڕینی ئۆتۆمبێله‌وه بۆ په‌رله‌مانتاران.
به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه هه‌ر ته‌نها به‌هۆی کڕینی ئۆتۆمبێله‌وه‌یه یان که‌ڵه‌که بوونی ناڕه‌زایی تره و له ئێستادا کڕینی ئۆتۆمبێله‌کان ده‌کرێنه بیانوو؟
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی ده‌ڵێت ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی خه‌ڵک له‌م کاره‌ی په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و په‌یمانانه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به خه‌ڵکیان داوه له‌وانه په‌یمان دان به‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه جیاواز بێت له خوله‌کانی پێشووی په‌رله‌مان و ئێستاش خه‌ڵکی کوردستان له ده‌نگی خۆی ده‌پرسێته‌وه و لێناگه‌ڕێ شته‌کان به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ببێت.
به‌ڕێز چۆمانی هۆکاری نه‌بوونی کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی خه‌ڵک له‌سه‌ر دیاریکردنی ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش وایکردووه باری ژیان و گوزه‌ران قورس بێت بۆیه له کاتێکدا په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه ئه‌ندامانی کۆمیسیۆن دیار ده‌کات نابێته مایه‌ی گرنگی پێدان لای خه‌ڵک چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ خه‌ڵک گرنگی ده‌ده‌ن به پرسی ئابووری و بأێوی ژیان و له پێشه‌وه‌ی هه‌موو پرسه‌کانه بۆ خه‌ڵک.
که‌مال چۆمانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆکی کابینه‌ی حکومه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا بۆ په‌رله‌مان سه‌ردانێک نه‌بوون بۆ پرسیارکردن له سه‌رۆکی حکومه‌ت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕێکاری بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار دانا چۆن پرسیار بکه‌ن و چۆن پرسیار نه‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5