هێمن سه‌یدی: پێویسته‌ په‌که‌که‌ نه‌بێته‌ به‌شێک له‌ کێشه‌ی ئه‌ردۆغان و له‌شکر و گوله‌ن

هێمن سه‌یدی

زۆرێک له‌ چاودێرانی ڕه‌وشی تورکیا ده‌ڵێن پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته‌دا له‌ ساڵی 2014 دا پرۆسه‌یه‌ک بووه‌ زۆر به‌ کاوه‌خۆ هه‌نگاوی ناوه‌.

به‌ڵام هێمن سه‌یدی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئاماژه‌ هه‌ن که‌ له‌مساڵی 2015 یه‌دا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ جم و جۆڵێکی تێبکه‌وێت و خێرابێت له‌به‌ر ژماره‌یه‌ک هۆکار له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵ له‌ تورکیادا و ده‌شڵێت ئه‌م پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایه‌وه‌ له‌سه‌ر ویست و خواستی یه‌کلایه‌نه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی تورکیاوه نه‌بووه‌ وه‌ها نه‌بووه‌ سه‌رۆکی کۆمار و سه‌ره‌ک وه‌زیر هاتبن بڵێن ‌هه‌ڵه‌یان کردووه‌ که‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردیان نه‌کردووه‌ له‌ تورکیادا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی ده‌شڵێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی تورکیادا بۆ یه‌که‌م جاره‌ ململانێکانی نێوان ئیسلامیه‌کان و له‌شکری وڵاته‌که‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ ململانێی نێوان لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کان و ئاماژه‌ش به‌ئه‌و کێشه‌یه‌ی ساڵی پار ده‌کات له‌ نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکی تورکیا و فه‌تحوڵا گوله‌ن.

هێمن سه‌یدی ده‌ڵێت هیوایه‌کی ئێجگار که‌م هه‌یه‌ لایه‌نگرانی فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌رچه‌نده‌ ده‌شڵێت به‌ڵێ که‌سانی هه‌ن له‌ پۆسته‌ باڵاکاندا به‌ڵام خاوه‌نی بنه‌مای جه‌ماوه‌ری نین.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی