ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: زمناکۆ ئیسماعیل

زمناکۆ ئیسماعیل

هونه‌ری فۆتۆگرافی یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌ره‌ گرنگه‌کان له‌ جیهاندا و له‌ زۆر باردا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی هونه‌رمه‌ندێکی فۆتۆگرافه‌ر ته‌واوی بژێوی ژیانی له‌سه‌ر وێنه‌گرتنه‌ هونه‌ریه‌کانی بێت.

ئه‌ی له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی کورددا وایه‌؟

وێنه‌کان گر‌نگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ له‌ نێو بواری ڕۆژنامه‌وانیدا و وه‌ک ده‌گوترێت له‌ هه‌ندێک باردا یان هه‌ندێک وێنه‌ جێی هه‌زار وشه‌ ده‌گرنه‌وه‌.

زمناکۆ ئیسماعیل

به‌لای زۆرێک له‌ نوسه‌ران و ڕوناکبیرانه‌وه‌ هونه‌ری وێنه‌گرتن و وێنه‌کان پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ن که‌ ده‌سته‌واژه‌کان ناتوانن ده‌ری ببڕن و هه‌روه‌هاش ده‌بێته‌ به‌شێکی گرنگ له‌ دۆکیۆمێنت کردنی ڕووداوه‌ جۆراوجۆره‌کاندا.‌

ئایا هونه‌ری وێنه‌ی فۆتۆگرافی قۆناغ و فۆرمی تایبه‌تی به‌ خۆی هه‌یه‌؟

هونه‌ری وێنه‌گرتن بریتیه‌ له‌ ڕاپۆرت دان له‌سه‌ر ژیانی ڕاسته‌قینه‌ نه‌ک نوسراو وه‌ بایه‌خدانیشه به‌ ڕاستیه‌ بابه‌تیه‌کان که‌ ده‌بنه‌ به‌شێک له‌ دیالۆگه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ژیان.

ئایا ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر پێشوه‌خت سه‌نگی بخاته‌ سه‌ر بابه‌تی وێنه‌گرتنه‌که‌ی یان وێنه‌ هونه‌ریه‌کان خۆیان ده‌رفه‌تێکی هه‌ڵکه‌وتوون بۆ هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر؟

‌(زمناکۆ ئیسماعیل) هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شێکی زۆری ژیانی خۆیی و ژیانی هونه‌ریشی بۆ وێنه‌کان ته‌رخانکردووه‌ و له‌ وێنه‌کانیه‌وه‌ سه‌رگوروشته‌ی ڕووداوه‌کانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌.

قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌کانی ژیانی هونه‌ریی زمناکۆ ئیسماعیل دابه‌ش ده‌بن و له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی 17 شوباته‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات تا ده‌گاته‌ پرۆسه‌کانی وێنه‌گرتن له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه‌. له نێوان ئه‌‌و ماوه‌یه‌شدا ناکرێت زوومی کامێرای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان له‌ ڕۆژانی هه‌بوونی ئۆپزسیۆن و گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا نادیده‌ بگیرێن.

ژماره‌یه‌ک له‌ وێنه‌کانی زمناکۆ ئیسماعیل

زۆرێک له‌ وێنه‌ فۆتۆگرافیه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ‌وێنه‌گره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و به‌ وێنه‌ی سه‌رکه‌وتوو ناودێر کراون و کراویشنه‌ته‌ وێنه‌ی به‌رگی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانیش له‌ جیهاندا.

بۆ نمونه‌ یه‌کێک له‌و وێنانه‌ی که‌ زمناکۆ ئیسماعیل گرتوونی له‌ جیهاندا به‌ وێنه‌ی (کچه‌ ئێزیدی) ه‌که‌ ناسراوه‌، ئه‌م وێنه‌یه‌یان سێهه‌م وێنه‌ی پڕ بینه‌ر بووه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا)یه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: زمناکۆ ئیسماعیل