به‌شداری پێنه‌کردنی کورد له کۆنفراسه‌که‌ی له‌نده‌ندا نیگه‌رانی له شه‌قامی کوردی‌دا هێناوه‌ته ئاراوه.
کورد له عێراق و له سوریاشدا له چه‌ندان به‌ره‌وه شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش پپشتیوانی گه‌لی کوردی کردووه له‌م شه‌ڕه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا که بۆته مایه‌ی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆسه‌ر سه‌قامگیری ته‌واوی ناوچه‌که.
بورهان ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت پێشتر سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی گوتووه کورد له بری جیهژان شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات، به‌ڵام وه‌ک بورهان ڕه‌ئوف ئاماژه‌ی پێده‌کات بانگهێشت نه‌کردنی کورد بۆ کۆنفرانسه‌که‌ی له‌نده‌ن و پشگوێ خستنی ڕۆڵی کورد له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ره‌تایه‌کی کاره‌ساتباره و ساردبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی کوردستانیش به دوای خۆیدا ده‌هێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد له‌و کۆنفرانسه‌دا نه‌خوێندراوه‌ته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌ئوف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێی که‌ناڵه‌کانی خۆیه‌وه، له ڕێی نێوه‌نده‌کانی بڕیاره‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆی به‌رزبکاته‌وه و به ولاتانی جیهان ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر کورد کرا له کۆنفرانسه‌که‌ی له‌نده‌ندا هیچ خزمه‌تێک به له‌ناوبردنی تیرۆر ناکات و هه‌روه‌هاش هیچ خزمه‌تێکیش ناکات به سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5