سه‌رۆکی پێشوی ئه‌نسارولئیسلام له وڵاتی نه‌رویژ پاش به‌سه‌ر بردنی ماوه‌ی زیندانیکردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئازاد کرا.
مه‌لا کرێکار پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له سیاسه‌تمه‌دارێکی نه‌رویژی و هه‌روه‌هاش ترساندنی گه‌واهده‌ران دادگای نه‌رویژ سزای زیندانی کردنی سه‌پاند به‌سه‌ردا.
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د (مه‌لا کرێکار) له ساڵی 1991 ه‌وه چۆته نه‌رویژ و له ساڵی 2005 دا به هه‌ڕه‌شه‌کردن له که‌سی کورد گوناهبارکرا.
موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆشحاڵین که هه‌موو که‌سه‌کان ئازاد بن به تایبه‌تی وه‌ک ده‌ڵێت "که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک مامۆستا کرێکار که له نزیکه‌وه یه‌ک ده‌ناسین و له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵیشدا ئاشنایه‌تیه‌کی هه‌یه بۆیه کۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆشحاڵه که مامۆستا کرێکار ئازاد ده‌بێت."
به‌ڕێز حه‌کیم ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار بۆ هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به خۆیی و که‌س و کار و به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات دۆسێی کارکردنی مه‌لا کرێکار له کاری سیاسی‌دا له هه‌رێمی کوردستان کارێکه په‌یوه‌ندی هه‌یه به خودی مه‌لا کرێکار خۆیه‌وه و ده‌شڵیت "پاش ئه‌وه‌ی مامۆستا کرێکار کێشه و شتی خۆی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ڕێکده‌خات، ئه‌وکات بڕیار بدات له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکی ئه‌م سێ لایه‌نه ئیسلامیه کار بکات ئه‌وا پێم وایه پێشوازی لێده‌کرێت چونکه مامۆستا کرێکار خاوه‌نی قورسایی و سه‌نگی خۆیه‌تی."
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5