شه‌ڕه‌کانی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له بری هێنانه ئارای گوتارێکی میدیایی تۆکمه دژی توندڕه‌وی و ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌م دیارده نه‌خوازراوه، ده‌بنه مایه‌ی هاتنه ئارای شه‌ڕێکی ساردی میدیایی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا.
ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وام له‌ڕێی فلیمه ڤیدیۆییهکانیهوه هه‌وڵی هێنانه ئارای ترس و تۆقاندنی هه‌یه له‌ناو خه‌ڵکدا. میدیای کوردی مافی خۆیه‌تی هه‌ندێک له دیمه‌نه‌کانی ناو ئه‌و فلیمه ڤیدیۆییانه بڵاو بکاته‌وه وه‌لێ له‌گه‌ڵ تاووتوێکردنێکی وردی بابه‌ته‌که‌دا و پێشوه‌خت زانینی کاریگه‌ریه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه له‌سه‌ر خه‌ڵک.
گله‌یی زۆره له میدیای کوردی و چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێناویانه‌ته ئاراوه. هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه به کارێکی گونجاو ده‌زانن بۆ ناساندنی دڕندایه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکرێته‌وه ئه‌م جۆره بڵاوکردنه‌وانه چۆن جارێکی تر ده‌چنه‌وه خزمه‌ت ئایدۆلۆژیای ڕق و کینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
میوانی به‌رنامه:
مهم بورهان قانع، ڕۆژنامه‌وان و نوسه‌ر
کاتێک که جارێکی تر میدیای کوردی، یانیش له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا هه‌مان ئه‌و دیمه‌نه ناشرینه تۆقێنه‌رانه بڵاو ده‌کرێنه‌وه، چ مانایه‌ک هه‌ڵده‌گرێت؟
ئایا میدیای کوردی توانیویه‌تی بابه‌تیانه ڕووماڵی شه‌ڕی دژی داعش بکات؟
کاتێک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دووه‌م بارمته‌ی ژاپۆنی سه‌ربڕی، زۆربه‌ی دانیشتوانی تۆکیۆ به درێژایی شه‌و به مۆمه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌ختی وڵاته‌که‌یان بوون، ئه‌ی بۆچی کاتێک (هوجام سورچی) به‌ده‌ستی هه‌مان ڕێکخراوی تێرۆریستی سه‌رده‌بڕدرێت نه له میدیا و نه له‌سه‌ر شه‌قامی کوردیش‌دا کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نابینرێت؟
هه‌ر ته‌نها وردبوونه‌وه‌یه‌ک له چاوکانی (هوجام سورچی) به‌ر له سه‌ربڕینه‌که‌ی ده‌یان پرسیار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌وانه پرسیار له ئاینده، پرسیار سه‌باره‌ت به ژیان، زارۆکه نه‌خۆشه‌کانی، به ته‌نیا جێمانی هه‌موو منداڵه‌کانی و تا ده‌گاته سه‌ر پرسیارکردن له خودی ئه‌م شه‌ڕه و....هتد.
دۆسێ نیشتیمانیه‌کان له‌م کاره میدیاییه‌دا گرنگی خۆی هه‌یه جا ئایا ئه‌و نێوه‌نده هه‌واڵیه سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کان بن یان وه‌ک ده‌گوترێت میدیای سه‌ربه‌خۆ بێت، و له هه‌مان ده‌میشدا جێی خۆیه‌تی بزانین کامیان ڕه‌چاوی دۆسێی نیشتیمانییان کردووه له ڕووماڵکردنهکانیاندا، میدیای حیزبی یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت میدیای سه‌ربه‌خۆ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه:
Your browser doesn’t support HTML5